کودەتای ١٢ی ئەیلول لە زۆر شاری تورکیا و باکوری کوردستان شەرمەزارکرا

بە بۆنەی ساڵیادی کودەتای 12ی ئەیلولی ١٩٨٠ لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان و تورکیا چالاکی بەڕێوە چوو و پەیامی بەرخۆدان پێشکەش کرا.

لە مێژووی تورکیادا کودەتای 12ی ئەیلولی ١٩٨٠ لەلایەن کەنان ئەڤرێنەوە بە تاریکترین قۆماغە پێناسە دەکرێت. بەهۆی ساڵیادی کودەتاکە لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان و تورکیا ڕاگەیاندن بڵاوکرانەوە و ناڕەزایی پیشاندرا. لەم چوارچێوەیەدا لە ئامەد بە سەرکردایەتی کۆمەڵەی ٧٨ لە بەردەم زیندانی جۆری ئەی کە بە زیندانی ئامەد ژمارە ٥ ناسراوە، بەیاننامەیەک پێشکەش کرا. ئەو زیندانەی کە پێشتر باسمان کرد، بە بەرخۆدانی مێژوویی لە دژی بەکارهێنانی ئەشکەنجەی نامرۆڤانە ناوی خۆی لە مێژوودا نووسی. لە راگەیەندراوەکەدا پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد رەمزیە تۆسون و ئیمام تاشچیئەر و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ئەندامانی پلاتفۆرمی کار و دیموکراسی و چەندین کەسی دیکە بەشدارییان کرد. له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لافیته‌ی "له‌ یادی ٤٢هه‌مین ساڵیادی كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلولدا سه‌ركۆنه‌ی سه‌رجه‌م كوده‌تای مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ده‌كه‌ین" بەرزکرایەوە. بەیاننامەكە بە زمانی كوردی لەلایەن ئەندامی كۆمەڵەی ٧٨ كەمال باران خوێندرایەوە و بە زمانی توركی لەلایەن وتەبێژی كۆمەڵەكە حسێن بارش خوێندرایەوە.

"پێویستە هێرشبەران و ئەشکەنجەدەرەکان سزا بدرێن"

كەمال باران لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، هێشتا توركیا بە عەقڵیەتی تاك حزبی و دەستووری كودەتا بەڕێوەدەچێت و لە درێژەی قسەكانیدا وتی: "هەرچەندە ئەوەندە كات تێپەڕیوە، بەڵام یاسا و پراکتیکەکانی ی ئەیلول هێشتا بەردەوامن". بە یاسای ناوخۆیی و هەم بە یاسای نێودەوڵەتی وڵات بەڕێوەنابەن و دەیخەنە ژێر پێیانەوە. هێشتا تەرمی هاوڵاتیان لە زیندانەکان دێنە دەرەوە. ئەشکەنجەدان بەردەوامە، زیندانییەکان دەسوتێنرێن، گۆشەگیری و تەسلیمبوون دەسەپێندرێت. دەبێت تاوانباران و ئەشکەنجەدەرەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت”.

ئەمڕۆش بەرخۆدان بەردەوامە

ئیمام تاشچیئەر پەرلەمانتاری هەدەپەش ڕایگەیاند کە کێشەکانی سەردەمی کودەتای ٤٢ ساڵ لەمەوبەر و ئەوانەی ئەمڕۆش هاوشێوەن و وتی: تا کێشەی کورد هەبێت، ئەم کودەتایانە بەردەوام دەبن. ئەسەد ئۆکتای لەم زیندانەدا زیندانیان ئەشکەنجە دەدا. ئەم ئەشکەنجە و هێرشانە ئێستاش بەردەوامن. ئەو ڕۆژە و ئەمڕۆش بەرخۆدانی ناو زیندانەکان بەرخۆدانی هەموو کوردەکانە. تا دڕندەیی و توندوتیژی هەبێت، بەرخۆدان بەردەوام دەبێت. ئاکەپە شانازی بە دروستکردنی زیندان دەکات. بەڵام زیندانەکان سەری کوردیان دانانەواند. سەریان هەمیشە بەرز بووە و هەمیشە بەرز دەبێت”.

دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ به‌شداربووان گوڵیان له‌سه‌ر دیواری زیندانه‌كه‌ دانا و چالاكییه‌كه‌ كۆتایی پێهات.

ئەستەنبوڵ

هه‌روه‌ها لقی ئه‌سته‌نبۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌زگای رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ كوده‌تاكه‌ی تێدا راگه‌یه‌ندرا. لە چالاکیەکەدا لافیتەی "ی ئەیلول لە ساڵی ٤٢دایە: نە کودەتا و نە دیکتاتۆر. دەستبەجێ دیموکراسی و مافی مرۆڤ" بەرزکرایەوە. بەیاننامەکە لەلایەن بەرپرسی لقی  ئیهادە، گوڵسەرەن یۆلەری خوێندرایەوە. یۆلەری ڕوونی كردەوە كە هێشتا عەقڵیەتی ١٢ی ئەیلول بەردەوامە و وتی: "حكومەتی ئاكەپە چاوپۆشی لەو تاوانانە كرد كە دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدراون و داوای حسابپرسینی نەكرد". حکومەت لەم سنوورەدا نەوەستا، هەروەها باری نائاسایی بۆ ماوەی ٢ ساڵ ڕاگەیاند دوای هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمموز و زیاتر ١٢ی ئەیلولی بە یاساکان بەرەوپێش برد.

لە درێژەی قسەکانیدا یۆلەری ڕایگەیاند، ئەو شتانەی کە پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە کودەتاکان بکرێت ڕوونن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "دەبێت دامەزراوەکانی کودەتا دابخرێن، هەموو یاساکان ڕێگری لە پێشێلکردنی مافەکان دەکەن، تەنانەت ئەگەر لێکەوتەکانیشیان نەهێڵرێت، کودەتاچیەکان و هاوکارەکانیان پێویستە سزابدرێن. کردەوەکان، جێبەجێکردنی دادپەروەری، لابردنی فشارەکان، دروستکردنی دەستوورێکی دیموکراسی و ئازاد پێویستە ئەنجام بدرێن.

'حساب لە کودەتاچیەکان دەپرسین'

هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی  له‌ کازانچی یۆکوشۆی ته‌کسیم گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان دەربڕی. لە چالاکییەکەدا وتەبێژی بزوتنەوەی ٧٨هەمین جەلالەدین جان و چەندین کەس ئامادەبوون. لە چالاکییەکەدا لافیتەی "داوای حسابپرسین دەکەین بۆ دیموکراسییەکی جەماوەری" بەرزکرایەوە. عوسمان زۆربا، ئەندامی بزووتنەوەی ٧٨، لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە کودەتاکە بە واتای شەڕی کورد دێت و گەلی کورد تا کۆتایی شەڕ دەکات.

ئەنقەرە

هەروەها لە ئەنقەرە، بزووتنەوەی ٧٨ تاجە گوڵینەیەکی ڕەشیان ئامادەکرد کە لەسەری نووسرابوو "لە ساڵی ٤٢ی کودەتاکەدا ١٢ی ئەیلول تا ئێستاش بەردەوامە. ئێمە ئیمپریالیزمی ئەمریکا ئیدانەی دەکەین کە دەیگوت 'ڕۆڵەکانمان سەرکەوتووبوون'" و لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا دانرا. له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیۆنی ٧٨ جمهور یاوز رایگه‌یاند كه‌ ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ١٢ی ئه‌یلوول به‌ بێ ئه‌وه‌ی حساب بده‌ن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و رایگه‌یاند: "دۆسیەکانیان یەک بە یەک کۆتاییان پێدێت". دۆسیەی ئەشکەنجەدان وەرگیران. داواکارییەکانمان ڕەتکرانەوە. ئەشکەنجەدەرەکان وەک کارگێڕ لە بەرزترین ئاستەکانی دەوڵەتدا دەستنیشان دەکران. لە تورکیا هەموو کودەتایەک وەک 'نیعمەتی خودا' سەیر دەکرێت و هەموو حکومەتێک سوودی لێ وەردەگرێت. کودەتای فاشیستی ١٢ی ئەیلوول ئەمڕۆ لەلایەن ئاکەپەوە بەردەوامە. بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە ئێمە بەڵێنمان بۆ شۆڕشگێڕان هەیە و تاوەکو حساب دەپرسین خەباتمان بەردەوام دەبێت”.

"عەقڵیەتی ١٢ی ئەیلول بەردەوامە"

هه‌روه‌ها بزووتنەوەی ٧٨، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، هه‌وڵی ئازادی بیر له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ناوه‌ندی رۆشنبیری مسته‌فا سوفی به‌ هه‌مان ئامانج له‌ مولکیلیله‌ر بیرلیگی راگه‌یه‌ندراوێکیان خوێندەوە. لە چالاکیەکەدا لافیتەی "ڕژێمی کودەتا ٤٢ ساڵە هێشتا بەردەوامە" بەرزکرایەوە. له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مه‌تین ئوزونوز به‌ نوێنه‌رایه‌تی بزووینەوەی 78 قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد‌ كه‌ ماوه‌ی ٤٢ ساڵه‌ سیاسه‌تمه‌دارانی توركیا به‌ زه‌ینییه‌تی تاکڕەوی حوكمڕانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن.

هاتای

هەروەها رێکخستنی هەدەپەی ئیسكەندرون لە هاتای لەبەردەم باڵەخانەکەی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا، کە هاوسەرۆکی هەدەپە عەبدوڕەحیم شاهین خوێندیەوە هاتبوو، هێشتا شوێنەواری کودەتای ١٢ی ئەیلول بەردەوامە و کۆمەڵگا لەبیری نەکردووە. شاهین ڕایگەیاند کە دیموکراسی چارەسەری هەموو کێشەکانە.

ئیزمیر

هه‌روه‌ها بزووتنەوەی ٧٨ئ ئیجە له‌ به‌رده‌م بانکی کۆنی سومه‌ر له‌ کۆناک راگەیەنراوێکی خوێندەوە. زۆرێک لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. لافیتەیەک بە نوسینی "ڕژێمی کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەورەتر دەبێت و بەردەوامە" بەرزکرایەوە. هەروەها بەشداربووان دروشمەکانی "ڕۆژ دەژمێردرێت و پرسیار دەکرێت"، "کەرامەتی مرۆڤایەتی شکست بە ئەشکەنجە دەهێنێت" و "با شان بە شان لە دژی فاشیزم بوەستینەوە" وتەوە.

ئەندامی دەستەی كارگێڕی بزووتنەوەی ٧٨، ئەمینە سۆزودۆغرو، بەناوی بزووتنەوەی ٧٨ قسەی كرد و وتی: لە حەفتاكانی سەدەی رابردوودا شۆڕشگێڕانی بازنەی چەپ و كوردستانیان بە 'دوژمنی ناوخۆ' پێناسە كران و دەوڵەت دەستی بە هێرشەكانی كرد". بەمەش گۆڕەپانیان بۆ عەقڵیەتی ڕەگەزپەرستی و شۆڤێنی و ئایینی کردەوە."

ف.ق