کوژران و برینداربوونی ٩٨ کۆڵبەر لە ماوەی ٧٠ رۆژدا
لە سەرەتای ساڵی نوێی کوردیەوە تائێستا لانیکەم ١٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ٨١ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.
لە سەرەتای ساڵی نوێی کوردیەوە تائێستا لانیکەم ١٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ٨١ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی کوردیەوە تائێستا واتە لە ماوەی ٧٠ رۆژدا لانیکەم ١٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون، کە ١٢ کەسیان بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کراونەتە ئامانج.
دوو لەو کۆڵبەرانە بە هۆی رەقبوونەوە، ٣ کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و کۆڵبەرێکیش بە هۆی وەستانی دڵ گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات لەو ماوەیەدا ٨١ کۆڵبەر و کاسبکاریش کە زۆرینەیان بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەت پێکراون، برینداربوون.
زۆرینەی کۆڵبەر و کاسبکاران لە ناوچە سنووریەکانی نەوسود و بانە کراونەتە ئامانج.
هـ . ب