لە گەڤەر ٣ تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا

لە کاتژمێری ٠٢:٣٠ و ٠٣:٠٠ سێ تەقینەوەی گەورە لە گەڤەر ڕوویاندا.

لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٢:٣٠ و ٠٣:٠٠ لە ناوەندی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ ٣ تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا. بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکان لە نزیک بنکەی پۆلیسی ٧٥ ئینجی یڵ لە گەڕەکی قشڵا و ناوەندی پۆلیس لە گردی شاهین ڕوویانداوە.

لەکاتی تەقینەوەکاندا لە چەند شوێنێکی جیای ناوچەکەدا بەرەو ناوەندی پۆلیس فیشەکی هەوایی تەقێنراون و لە ناوچەکە دەنگی چەک بیستراوە.

پۆلیس دوای ماوەیەک ڕەوانەى شوێنی تەقینەوەکان کراون و دەستیانکرد بە تەقەکردن بە دەورووبەری خۆیاندا.

جموجوڵی پۆلیسی داگیرکەر لە ناوچەکە بەردەوامە.

ژ.ت