لە هانۆڤەر هێرشی سەر رۆژئاوا و گەریلا شەرمەزار کرا
لە شاری هانۆڤەر ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر رۆژئاوا و گەریلاکانی ئازادی چالاکیەک ئەنجامدرا.
لە شاری هانۆڤەر ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر رۆژئاوا و گەریلاکانی ئازادی چالاکیەک ئەنجامدرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٠٠ لەسەر وێستگەی شەمەندەفەر ناوەندی هانۆڤەر کۆبونەوە و میتینگ و رێپێوانیکیان ئەنجامدا.
دوای خولەکێک رێزگرتن یوکسەک کۆچ هاوسەرۆکی کەجەکە – ئە لە میتینگەکەدا قسەی کرد و وتی، " ئەم هێرشانە، پیشتریش ئەنجامدران. ئەو شتانەی ئەمڕۆ روودەدەن، دوێنێش روویانداوە، بەڵام بەم ئەندازەیە نامەردانە و زاڵمانە نەبوون. ئەو شتانەی ئەمڕۆ دەکرێت، پێشتریش کردیان بەڵام کەسانی وەک هیتلەر کردیان. موسولینی کردی و بەڵام ئێستا هێرشەکان ئەو دیکتاتۆرانەی تێپەڕێنێت."
چالاکیەکە کاتژمێر ١٨ بە وتنەوەی دروشـی ' کوردستان بۆ فاشیزن دەبێتە گۆڕستان و بژی بەرخۆدانی گەریلا، کۆتایی هات.
ف.ق