لە خۆپیشاندانەکانی باشوری کوردستاندا بە دەیان کەس دەستگیرکران
بە دەیان کەس کە لەسەر بانگەوازی نەوەی نوێ، دەستیان بە خۆپیشاندان کردبوو، لە هەولێر و سلێمانی دەستگیرکران.
بە دەیان کەس کە لەسەر بانگەوازی نەوەی نوێ، دەستیان بە خۆپیشاندان کردبوو، لە هەولێر و سلێمانی دەستگیرکران.
دوای خۆپیشاندانەکانی رەوتی سەدر لە ٣٠ی تەمووز لە بەغدا، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رۆژی چوارشەممە داوای لە هاوڵاتیان و لایەنگرانی کرد کە لە باشوری کوردستان خۆپیشاندان ئەنجام بدەن. لەسەر بانگەوازی شاسوار عەبدولواحید لە ژمارەیەک شار و ناوچەی باشوری کوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
بەپێی زانیاریەکان، هێزەکانی ئاسایش، هێرشیان کردووتە سەر خۆپیشاندەران لە هەولێر و سلێمانی و بە دەیان کەسیان دەستگیرکردووە.
تائیف گۆران بەرپرسی نووسینگەی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک، بڕیار نێروەیی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک، ئارام حسێن بەرپرسی نووسینگەی نەوەی نوێ لە دهۆک و رۆژنامەنووس ئەیوب وەرتی لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیرکراون.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردووەتەوە، حەوت پەرلەمانتار و ٣٥ چالاکوانیان دەستگیرکراون.
ف.ق