لە نەورۆزی شەرناخ داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کرا
لە نەورۆزی شەرناخ هەزاران کەس بەشداربوون، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
لە نەورۆزی شەرناخ هەزاران کەس بەشداربوون، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە درووشمی "ڕاپەڕە، کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" بە بەشداری هەزاران کەس لە شەرناخ ئاهەنگی نەورۆزی ڕێکخست.
هاوسەرۆکان و کاندیدانی دەم پارتی لە شەرناخ و چالاکوانی تەژەئا قسەیان کرد و نەورۆزیان پیرۆز کرد.
هەروەها هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) بەردان ئۆزتورک گوتی: "دەیانەوێت گەلی کورد لەناوببەن، بەڵام ئێمە کورد لەناوناچین. چەند ساڵە کێشەمان لەگەڵ ئەم سیستەمە هەیە. زمانی ئێمە قبووڵ ناکەن. خاکمان قبووڵ ناکەن. ناوی خاکەکەمان کوردستانە".
ڕایگەیاند ئەو زیهنیەتە قێزەونە کۆمەڵکوژییەکانی زیلان و دێرسیم و ڕۆبۆسکی و هەڵەبجەی ئەنجامدا و گەلی کورد هەرگیز ئەم کۆمەڵکوژیانە لەبیرناکات، هەروەها دووپاتی کردەوە هەوڵەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی ئاستەنگکرا، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیر دەکرێت و هێرش دەکرێت سەر هەموو کوردێک، گوتی: "ئەگەر ئێوە ئازادی و دیموکراسیتان دەوێت، بەشێوەی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکەن. تێکۆشانمان بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان بەردەوام دەبێت. ڕێگەمان کراوەیە و ڕۆژی گەش چاوەڕێمانە، پێکەوە وڵات ڕووناک دەکەینەوە".
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.