دەوڵەتی تورک گوندەکانی قەندیل بۆردوومان دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسان گوندەکانی قەندیل بۆردوومان دەکات، کە دوێنێ ٢ هاوڵاتی لێ بریندار کردبوو.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسان گوندەکانی قەندیل بۆردوومان دەکات، کە دوێنێ ٢ هاوڵاتی لێ بریندار کردبوو.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی قەندیل بۆردوومان دەکات. هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل، دڵشێر ئیبراهیم، ئاماژەی بەوە کرد، فڕۆکەی شەڕ لەسەر گوندەکانی قەندیل دەسووڕێتەوە، گوندی بۆکریسکان و چەند گوندێکی تر بۆردوومان کردووە.
سەبارەت بە کوژراو و بریندار لە گوندەکان، هیچ زانیارییەک بەردەست نییە. جێی ئاماژەیە، دەوڵەتی تورک دوێنێ لە نزیک گوندی بۆسکان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هاوڵاتیانی کردە ئامانج و ٢ کەس برینداربوون.