لە رۆژهەڵات و ئێران بەرخۆدانی گەلان گەورەتر دەبێت

بەرخۆدانی دوای کوشتنی ژینا ئەمینی کچە کوردی شاری سەقز لە تاران، لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەرخۆدانی گەلان گەورەتر و فراوانتر دەبێت.

چالاکیەکان بۆ ژینا ئەمینی کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە کوژرا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. لە هەندێک شار خۆپیشاندان ئەنجامدران.

راگەیەنرا کە گەلی شاری شنۆ، هێزەکانی ئێرانیان لە کۆڵانەکان دەرکردووە.

لەنێوان هێزەکانی ئێران و گەلی شاری شنۆدا شەڕ و پێکدادانی گەورە روویداوە. لە شاری بۆکانیش هێزەکانی ئێران راستەوخۆ تەقەیان لە ماڵی هاوڵاتیان کردووە.

لە تاران، مەشهەد و قوم کە تاوەکو ئێستا خۆپیشاندان تێیاندا بەردەوانە، هێزەکانی رژێمی راستەوخۆ تەقەیان لە گەل کرد.

لە شاری مەشهەد پەیکەر و وێنەی زۆر بەرپرسی دەوڵەت شکێنران و سوتێنران.

هەروەها کوردانی خورەم ئاوا کوڕستان، ئەردەبیل و خۆراسان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

گەل ناکشێتەوە

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران، لە خۆپیشاندانەکاندا تاوەکو ئێستا ٥٠ کەس کوژراون. لەگەڵ کوشتن و دەستگیرکردنشیدا گەل ناکشێتەوە.

ف.ق