لە شاری سلێمانی مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید هەڵمەت بەڕێوەدەچێت

لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، چوارەمین ساڵیادی شەهیدی پێشەنگ دیار غەریب (هەڵمەت گابار) بەرزڕاگیرا.

ئەمڕۆ لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی مەراسیمێک ڕێکخرا بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدی پێشەنگ دیار غەریب، دەیان وڵاتپارێز و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی و هاوخەباتانی شەهید دیار غەریب لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوون.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان و گوتنەوەی درووشمی "شەهید نامرێت" و "شەهید دیار نامرێت"، وتاری کەجەکە خوێنرایەوە. لە وتارەکەی کەجەکەدا هاتبوو: " دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، کە دەوڵەتێکی شەڕی تایبەت و قڕکەر و کۆمەڵکوژە، لەبەرامبەر بە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی کورد و تەڤگەری شۆڕشگێڕی، بێ چارەماوە و گەیشتووەتە ئاستی هەرە لاوازی خۆی".

لە درێژەی وتارەکەی کەجەکەدا هاتووە: "هەڤاڵ دیار دوای بەشدار بوونی لە تەڤگەرکەمان بە فیداکاری و دڵسۆزی و بەڕۆحییەتێکی وڵاتپارێزیی و شۆڕشگێڕییەوە بەشداری هەموو بوارەکانی خەبات و تێکۆشان بوو، یەکێک لەو هەڤاڵانەبوو کە چووبووە گۆڕەپانی سەرۆکایەتی و لەلای ڕێبەر ئاپۆ پەروەردەی بینیبوو، دەیخواست لەنزیکەوە ڕاستینەی فیکر و فەلسەفەی سەرۆکایەتی تێبگات و لەکەسایەتی خۆیدا بەرجەستەی بکات".

دواتر هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کوردستان، تارا حوسێن، ئاماژەی بەوە کرد، هەڤاڵ هەڵمەت پاش ماوەیەکی کەم لە بەشداری و وەرگرتنی پەروەردە، خۆی بووە پێشەنگ و وڵاتپارێزانی پەروەردە دەکرد.

تارا حوسێن لە درێژەی قسەکانی گوتی: "هەڤاڵ دیار بەپێوانەکانی ڕێزگرتنی لە ژن، بەردەوام بوو لەتێکۆشان و هیچ کاتێکی خۆی بەفیرۆ نەدەدا، هەمیشە بەدوای چارەسەرییدا دەگەڕا بۆ پرسی کەسێتی و دواتر کێشەکانی کۆمەڵگە و سیاسی، دەیویست لەوەچەرخانی تاکدا وەچەرخانيک فکری گەشە پێ بدات".

لە درێژەی مەراسیمەکەدا، چەند وتارێکی تر دەخوێنرێتەوە و بەڵگەفیلمێک دەربارەی ژیانی شەهید هەڵمەت پیشان دەدرێت.