لە شەنگال مەراسیمی پرسەی شەهید مەروان لە دووەم رۆژدا بەردەوام بوو
لەمیانی بەشدارییکردنی لە پرسەکەدا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سنون بانگی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و وتی: هەتا کەی ئەم خیانەتە بەردەوام دەبێت؟.
لەمیانی بەشدارییکردنی لە پرسەکەدا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سنون بانگی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و وتی: هەتا کەی ئەم خیانەتە بەردەوام دەبێت؟.
ئەمڕۆ لە ڕۆژی دووەمدا مەراسیمی پرسەی شەهید مەروان بەدەل خودێدا، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال، کە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو، بەردەوامە و ئەمڕۆ رێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەریی، کەسایەتییە ئاینییەکان، عەشیرەتەکان و خەڵکی گوندەکانی شەنگال پۆل پۆل سەردانی پرسەکەیان کرد.
خودێدا ئەلیاس، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سنونێ، لە مەراسیمی پرسەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و سەرەخۆشیی لە خەڵکی ئێزدی کرد، وتی، لەبەچاوی جیهان پێشەنگاکانی کۆمەڵگای ئێزدی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دەکرێنە ئامانج، وتیشی: دەوڵەتی عێراق بێدەنگیی هەڵبژاردووە، ئێمە پرسیار لە مستەفا کازمی دەکەین، هەتا کەی ئەم خیانەتە بەردەوام دەبێت؟.
خودێدا ئەلیاس، وتیشی: ئەو کەسانەی لەدژی داعش جەنگاون، دەکرێنە ئامانج، مەک ئەوانەی دژی داعش شەڕیان نەکرد، ئێمەش بەڵێن دەدەین درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان بدەین.
هەر لەو مەراسیمەدا، خدر حاجی، سەرۆک عەشیرەتی قرانییەکان، وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: هەڤاڵ مەروان لەکاتی هێرشی داعش لەسەر چیای شەنگال چەکی هەڵگرت و تا کاتی شەهیبوونی، دەستی لە هێڵی بەرگریی و ئازادیی بەرنەدا، من داوا لە خەڵکی ئێزدیی دەکەن، لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا یەکێتیی خۆیان بەهێز بکەن.
لە ڕۆژی ٧- ١٢- ٢٠٢١، بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە کۆمەڵگەی خانەسور مەروان بەدەل خودێداى تەمەن ٣٦ ساڵى هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال شەهیدبوو، لەکاتی هێرشەکەشدا هەردوو منداڵەکەی لەگەڵدابووە، بەڵام منداڵەکانی ڕزگارکران.
ف.ق