لە سلێمانی چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ئەنجامدرا

لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرتاسەری لە جیهاندا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان لە شاری سلێمانی گردبونەوەیان ئەنجامدا و رایگەیاند، هێشتا پیلانگێڕی شومی نێودەڵەتی بەردەوامە.

لە شاری سلێمانی کۆمیتەی ‘ئازادی بۆ ئۆجالان’ لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان، بە دروشمەکانی ‘کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئۆجالانە’ و ‘ئازادی رێبەر ئۆجالان زامنی ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلانە’ دەستیان بە چالاکی کرد.

محەمەد بەکر، ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان ڕاگەیەندراوی کۆمیتەکەی خوێندەوە و ڕایگەیاند “سیستەمی ئیمراڵی کە پشتبەستووە بە ستەم و تەڵەکەبازی، مسۆگەر تێکدەشکێت، بە درێژایی ٢٣ ساڵەی سیستەمی ئیمراڵی، وەک دەزگایەکی قێزەوەن و فاشیزمی تورکیا و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بێ شەرمانە و دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالاندا درێژە بە ئەشکەنجەی مرۆڤایەتی و گەلی کورد دەدات “ئەم ئەشکەنجە و گۆشگیریە قورسەی لە سەر ڕێبەر ئۆجالان بە ڕێوەدەچێت، پێمان دەڵێت هێشتا پیلانگێڕی شومی نێودەڵەتی بەردەوامە، فاشیزم ئامادە نیە ددان بە مافە ڕەواکانی گەلی کوردا بنێن، هەمیشە گەلەکەمان لە ژێر باری نکوڵی و قڕکردندا دەهێڵنەوە”.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە پارێزەران نەیانتوانیوە دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامبدەن، دوایین جار لە ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٠ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ براکەی کرد، لەو کاتەوە بەردەوام بە بەهانەی جیاواز درێژە بە گۆشەگیری دەدرێت، ماوەیەکیشە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد هەڵمەتێکی جیهانی دەستیپێکردووە.

دوای دەستپێکردنی ئەو هەڵمەتە جیهانیە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە هەفتەی ڕابردوو بڕیاریاندا ماوەی ساڵێک بدەنە تورکیا بۆ ئەوەی بەرگرینامەی خۆی لەسەر بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی و قورس بداتە یەکێتیەکە کە ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێندراوە دژی یاساکانی ئەکێتی ئەوروپایە.

ف.ق