لە ئاڤاشین و حەفتانین ٢ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ئاڤاشین و حەفتانین چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییانەدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکی تریش بریندار بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیی هێزەکان گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ئاڤاشین:

لە ٢٢ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٩:٠٠ دا و لە کاتێکدا حەفارەکان لە پەرپلانی چارچێلا بۆ داگیرکەریی سەربازی رێگایان دروست دەکرد، بە چەکی قورس لێیاندرا و کاری دروستکردنی ئەو رێگا سەربازییە راوەستێنرا.

لە ٢٣ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٥:٣٠ دا لە ناوچەى گرێ سۆر لە داگیرکەران درا، کە دەیانخواست رێگا بکەنەوە. لەوێ داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکی تریش بریندار بوو.

لە چوارچێوەی هەڵمەتى شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا لە ناوچەى حەفتانین:

لە ٢٢ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆنتراکان لە گرێ خاچێ بەڕێکەوت و دواتر بە چالاکیی سابوتاژ لێیدرا. لەو چالاکییەدا ئەوەندەی روون بوویەوە کۆنترایەک سزادرا.

کۆپتەر بە سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ سوڕانەوە و لە هەمان کاتدا بەکۆپتەر و فڕۆکەى جەنگی ئەو ناوچانە بۆردومان کران.

لە ٢٢ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ و ١٠:٤٠ دا ناوچەی کوڕۆ ژەهرۆ لە زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا.

لە ٢٢ی حوزەیران و لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ و ٢٣:٠٠ دا داگیرکەران ناوچەکانی مەرڤانۆس و بانیستای ئاڤاشین-یان بە کۆپتەر گولـلەبارانکرد.  

لە ٢٢ی حوزەیران و لە کاتژمێر ٢١:٠٠ و ٢٢:٠٠ دا داگیرکەران ناوچەکانی قاشورا، شەهید چیا، گەلیی میلیتان و شکێرێن سۆر لە مەتینا-یان بە کۆپتەر گولـلەبارانکرد. لە هەمان کاتدا ناوچەکانی کێستە و کۆردینە بە کۆپتەری جەنگی بۆردومان کران".

ژ.ت