لە ئێلح ٩ کەس دەستگیرکران
لە ئێلح بە ناوی 'لێپرسینەوەی کۆبانێ' ٩ کەس دەستگیرکران.
لە ئێلح بە ناوی 'لێپرسینەوەی کۆبانێ' ٩ کەس دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە شاری ئێلحی باکوری کوردستان هەلیکوتایەسەر ماڵان و ٩ کەس دەستگیرکران. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا شەریف تاکاک، هەمزە کزلچین، محەمەد شیرین ئونگون، شیرین دەگەر و ٥ کەسی دیکە کە ناوەکانیان نەزانراوە دەستگیرکران.
دەستگیرکراوەکان لە چوارچێوەی 'لێپرسینەوەی کۆبانێدا' دەستگیرکراون و لە ئێستادا لە پۆلیسی ئێلح دەستبەسەرن.
ف.ق