لانیکەم ٢٣ کۆڵبەری دیکە بەهۆی دەستڕێژی گولـلە و ئەشکەنجەدانەوە برینداربوون
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە و هەروەها لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، ٢٣ کۆڵبەری دیکە برینداربوون.
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە و هەروەها لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، ٢٣ کۆڵبەری دیکە برینداربوون.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەبەیانی سێ شەممە ٧ی تشرینی دووەم / نۆڤەمبر هێزەکانی ناسراو بە پاسەوانی سنووری ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر بە چەکی ساچمەیی بریندار کراون.
تائێستا بە وردی ژمارەی کۆڵبەران و ناسنامەکانیان دیار نییە.
هاوکات هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی نەوسود لە پارێزگای کرماشان هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک کۆڵپەڕ و لە ئەنجامی لێدان و ئەشکەنجەدا دوو کۆڵبەر کە خەڵکی جوانڕۆن، برینداربوون، بەڵام تائێستا ناسنامەیان نەزانراوە.
هەر لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە لە ئەنجامی لێدان و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی تینی سەربە شارۆچکەی باینگانی پاوە، بە ناوی تەیب خوسرەوی بە سەختی برینداربووە و تووشی شکانی پەراسو، سەر، حەوزی ران بووە و بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری گواستراوەتە بۆ کرماشان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەر نیوز لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی کۆچی (ئادار- ئەیلول) ١٣ کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و ٧٢ کۆڵبەریش برینداربوون.
هـ . ب