له چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا ١٠ سه‌ربازی داگیركه‌ری سوپای تورك سزادران
له ٨ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان دا ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كلا بووه‌ته‌وه، ١٠ سه‌ربازی داگیركه‌ری سوپای تورك سزادران.
له ٨ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان دا ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كلا بووه‌ته‌وه، ١٠ سه‌ربازی داگیركه‌ری سوپای تورك سزادران.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "له ٨ چالاكی هێزه‌كانماندا لانیكه‌م ١٠ داگیركه‌ر سزادراون. سوپای تركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٣١ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه، چه‌كی كیمیایی و گازی بیبه‌ر، ٢ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٥٠ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن و تانك بۆردومان كردووه. ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان كراوه كه ئه‌و چه‌كه كیمیاییه‌ی له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سه‌رخۆبون له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به‌كارهێنراوه تامه‌كه‌ی شیرینه و بۆنه‌كه‌شی قورسه".
زانیاری له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٩ی ئه‌یلولدا داگیركه‌ران كاتێك ویستیان بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سه‌رخۆبون له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، ٣ جار به تاكتیكی سابۆتاژ لهواندرا. له‌و چالاكیانه‌دا لانیكه‌م ٥ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا كاتژمێر ٠٨:٤٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشان شكێن له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چهمچۆیان دا. له‌و چالاكیهدا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٠٨:٣٠ داگیركه‌ران كاتێك له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا له جموجۆڵدابوون، به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركههران درا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا كاتژمێر ١٦:٢٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چهمچۆیاندا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێری ١٦:٠٠ كاتێك داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا كه‌وتنه جوڵه‌وه هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس لێیاندا و له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ١ی تشرینی یه‌كه‌مدا به شه‌و كاتێك هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی ویستیان سه‌ربازه‌كان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی دابه‌زێنن، هێزه‌كانمان له ههلیكۆپتهرهكانیاندا و ناچاریان كردن گۆڕه‌پانه‌كه جێبهێڵن.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی:
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی ٤ جار بۆردومان كران.
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی ١٥ جار بۆردومان كران.
له ٢٩ی ئه‌یلول، یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م و ٢ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سه‌رخۆبون له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به بۆمبی قه‌ده‌غه، چه‌كی كیمیایی و گازی بیبه‌ر ١٢ جار بۆردومان كران. ئه‌وه ده‌ستنیشان كراوه كه ئه‌و چه‌كه كیمیاییانه تامه‌كه‌یان شیرین و بۆنهكهشیان قورس بووه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌شتایی گوندی شێلازێی مه‌تینا و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ ٢ جار له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆردومان كران.
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ساجا، شه‌هید فه‌داكار، كوڕه‌ژارۆ، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٥٠ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و چه‌مچۆ و هه‌رێمی شاخی به‌ستانی خواكورك به ده‌یان جار به كاتیوشا، هاوه‌ن و تانك بۆردومان كران.
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌م به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ساجا، شاخی جودی و شاخی ئامێدی فڕۆكه‌ی سیخوڕی سوڕانه‌وه.
سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا به حه‌فاره سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید كاركه‌ر بڕوخێنێت.
هه‌ڤاڵ خه‌بات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق نه‌كات گولـله‌ی به خۆیه‌وه نا
له ٣٠ی ئه‌یلول هه‌ڤاڵمان خه‌بات خانچهپهك له هه‌رێمی شهرانیِی هه‌فتانین له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركێكدا، كه‌وته بۆسه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی سنووری ده‌وڵه‌تی عێراق، دواتر له‌لایه‌ن چوار ئۆتۆمبێلی زریپۆشه‌وه گه‌مارۆ درا و داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان له‌و هه‌ڤاڵه‌مان كرد. هه‌ڤاڵه‌كه‌مان داوا له‌و هێزانه كردبوو كه ده‌وریان گرتبوو، كه نایه‌وێت شه‌ڕ رووبدات، داوای كردووه كه رێگه‌یان بۆ بكرێته‌وه و ئه‌وانیش به رێگه‌ی خۆیاندا بڕۆن. كاتێك ئه‌و هێزانه ویستبوویان به زۆره‌ملێ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌سه‌ر ههڤاڵهكهماندا بسه‌پێنن، هه‌ڤاڵمان خه‌بات ده‌ڵێت، كه ئه‌و وه‌ك گه‌ریلایه‌كی ئابڕومه‌ند و شكۆمه‌ندی په‌كه‌كه خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان قه‌بوڵ ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی به زیندویی نه‌كه‌وێته ده‌ستیان، گولـله‌یه‌ك به خۆیه‌وه ده‌نێت. هاوڕێمان خه‌بات به سه‌ختی بریندار بووه و له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه راده‌ستی ئاسایشی په‌ده‌كه كراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك. به‌پێی زانیارییه‌كان كه به‌ده‌ستمان كه‌وتووه، دۆخی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان هێشتا دژواره.
هێرشه‌كانی ئێران
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا هه‌رێمه‌كانی هه‌ڵگورد و هۆرنێی گۆشینی سه‌ر به خواكورك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران. له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا ره‌ز و باخی گه‌لی هه‌رێمه‌كه زیانی به‌ركه‌وت".
هـ . ب