له‌ مامڕه‌شۆ ٣ سه‌رباز و ٤ كۆنترا سزادران

گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌/یه‌ژه‌ئاستار له‌ هه‌رێمی مامڕه‌شۆی ئاڤاشین له‌ دژی داگیركه‌ران چالاكیان ئه‌نجامدا. له‌ چالاكییه‌كه‌دا ٣ سه‌رباز و ٤ كۆنترا سزادران.

به‌پێی  زانیارییه‌كان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی گه‌ریلا به‌ده‌ستخراون، ٢٥ی ته‌مموز له‌ دژی داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی مامڕه‌شۆی هه‌رێمی ئاڤاشین چالاكی ئه‌نجامدرا.

زانرا له‌و چالاكیانه‌دا ٣ سه‌رباز، ٤ كۆنترا، به‌ گشتی ٧ داگیركه‌ر و هاوكاریان سزادراون.

ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه‌ گه‌ریلاكان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ك و كه‌رسته‌ی سه‌ربازیدا گرتووه‌.

هـ . ب