له مه‌خمور یادی شه‌هید شوكری سه‌رحه‌د به‌رزراگیرا
یادی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه شوكری سه‌رحه‌د له مه‌خمور به‌رزراگیرا.
یادی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه شوكری سه‌رحه‌د له مه‌خمور به‌رزراگیرا.
له ده‌زگای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه شوكری سه‌رحه‌د به بیرهێنرایه‌وه. له كه‌سایه‌تی شه‌هید شوكری سه‌رحه‌ددا بۆ ته‌واوی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان خوله‌كێك رێزلینان ئه‌نجامدرا. دوای رێزلێنانه‌كه، له‌سه‌ر ناوی ده‌زگای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان موراد ئه‌نجو قسه‌ی كرد.
موراد ئه‌نجو له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا شه‌هید شوكری سه‌رحه‌دی به بیرهێنایه‌وه و وتی، "شه‌هید شوكری یه‌ك له پێشه‌نگانی په‌كه‌كه بوو، له ساڵی ١٩٧٨ رێكخستنی په‌كه‌كه‌ی ناسی و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ حه‌قی قه‌رار له ناو كار و خه‌باتدا بوو. له كاتی كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلول كه‌وته زیندانه‌وه، له‌وێ به‌رخودانێكی بێ هاوتای كرد. دوای ئازادبوونی له زیندان له ساڵی ١٩٩١ روویكرده چیا ئازاده‌كان و له ناو هه‌ڤاڵانیدا كه‌سێكی زۆر خۆشه‌ویست بوو".
دوای قسه‌كان به‌ڵگه فیلمێك له‌سه‌ر ژیان و تێكۆشانی شه‌هید شوكری سه‌رحه‌د نمایش كرا.
یاده‌كه به دروشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"، "شه‌هید نامرن" و "بمرێت خیانه‌ت" كۆتایی پێهات.
هـ . ب