ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه تیایدا ٩ كه‌س له‌وانه كۆرپه‌یه‌ك له زاخۆی باشوری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه كوژران، له مێردین شه‌رمه‌زار كرا. رێكخستنی هه‌ده‌په‌ی شاری مێردین و ناوچه‌كانی به شێوه‌ی هاوكات كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیان سازكرد. وته‌بێژی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاری مێردین ئه‌برو گونای به‌شداری له كۆنفراسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په‌ی مێردین كرد. له كۆنفراسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا پلاكاردی "كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ رۆبۆسكی دووه‌مه" به‌رزكرایه‌وه.
ئه‌بور گونای له كۆنفرانسه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، كه هاوڵاتیان كه له گه‌شت و سهیراندابوون بۆردمان كران و به‌م جۆره قسه‌ی كرد: "بێگومان ئه‌مه یه‌كه‌م كۆمه‌ڵكوژی توركیا نییه. ئێمه ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له رۆبۆسكییهوه ده‌ناسین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ڵێن، كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ، كۆمه‌ڵكوژی رۆبۆسكی دووه‌مه. ئه‌گه‌ر بكوژانی رۆبۆسكی ئاشكرا بكرانایه و سزابدرانایه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ رووینه‌ده‌دا. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دیكه روونبكرانایهوه، له‌سه‌ر ئه‌م خاكه سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕ باڵاده‌ست نه‌ده‌بوون. ئێمه ده‌ڵێین، كه ده‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه به‌رپرسیارانی سیاسی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سه‌ر ئێمه دووباره نه‌بنه‌وه. چاره‌سه‌ر له سیاسه‌تی شه‌ڕدا نییه، چاره‌سه‌ری دانوستان و دیالۆگه. چاره‌سه‌ری پێكهێنانی ئاشتییه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه. ئێمه وه‌ك هه‌ده‌په جارێكی تر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و تا ئه‌و كاته‌ی بكوژان تاوانی ئه‌وه بده‌ن تێكۆشانی ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".
هـ . ب