له‌ نه‌وسود ١٠ كۆڵبه‌ر برینداربوون

له‌سه‌ر سنوری نه‌وسودی پاوه‌، به‌هۆی گولـله‌بارانی هێزه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ به‌رزاییه‌وه‌ ١٠ كۆڵبه‌ر برینداربوون.

به‌پێی هه‌واڵێكی كۆڵبه‌ر نیوز دوێنی له‌ سنوری مله‌ی نه‌وسودی سه‌ر به‌ شاری پاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گروپێكی كۆڵبه‌ر له‌ كاتی كۆڵبه‌ریدا به‌ره‌وڕووی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی هێزه‌كانی ئێران بوونه‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولـله‌دا ٤ كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی دلاوه‌ر فه‌رامه‌رزی خه‌ڵكی گوندی تینی پاوه‌، حه‌یده‌ر خۆدكام خه‌ڵكی پاوه‌، كۆسار خۆسره‌وی و عه‌لی به‌هرامی خه‌ڵكی گوندی تینی پاوه‌ برینداربوون.

هه‌وره‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌بڕوو كه‌ له‌ كاتێكدا كۆڵبه‌رانی تر ویستیان له‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ی هێزه‌كانی ئێران خۆیان رزگار بكه‌ن، له‌وێ ٦ كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی نیما حه‌یده‌ری، سه‌عید مێهره‌بانی و شایان زه‌حمه‌تكێش كه‌ خه‌ڵكی گوندی تینی پاوه‌ن، هه‌روه‌ها لایه‌ق ئیسماعیل پور، جه‌واد فه‌رامه‌زی خه‌ڵكی پاوه‌ و عه‌بدول عه‌ببدولی خه‌ڵكی گوندی نوریاوی پاوه‌ له‌ به‌رزاییه‌وه‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ و برینداربوون.

كۆڵبه‌رانی بریندار به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پاوه‌.

هـ . ب