مەحمود عوسمان: دەوڵەتی تورکیا باوەڕی چارەسەرکردنی پرسی کورد نیە و دەوڵەتێکی تیرۆرستە
دوابەدوای زۆربوونی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشووری کوردستان، کاردانەوەکان لە دژی ئەو هێرشانە، لەسەر ئاستی کەسایەتی سیاسی زۆرتر بووە.
دوابەدوای زۆربوونی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشووری کوردستان، کاردانەوەکان لە دژی ئەو هێرشانە، لەسەر ئاستی کەسایەتی سیاسی زۆرتر بووە.
لە بارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر باشووری کوردستان، لە سەر ئاستی جڤاکی و سیاسی هەڵوێست و کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە و گەل بە تەواوی لە دژی ئەو داگیرکاریانەیە. هەر لەو بارەیەوە سیاسەتمەداری کورد لە باشوری کوردستان د.مەحمود عوسمان لە لێداونێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆژ نیوز ئاماژە بەوەدەکات؛ هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دەڵیت: "هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا دەرخەری ئەوەیە ئەم دەوڵەتە باوەڕی بە چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد نییە، گوێ لە داخوازیەکانی کورد ناگرن، بۆیە ڕۆژانە کورد بە ئامانج دەگیرێت و دەکوژرێت، لە کاتێکدا گەلی کورد بەرگری لە خۆیان دەکەن بە تیرۆست ناودەبرێن، بەڵام لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورکیا تیرۆرستە، چونکە رۆژانە بە فڕۆکە بۆردومانی گەلی کورد دەکرێت."
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک جێگەی قبوڵ نیە
مەحمود عوسمان لە درێژەی قسەکانیدا باس لەوەدەکات پەرتەوازەیی و نەبوونی یەکڕیزی نەتەوەی لە قازانجی گەلی کورد نیە، لە پێناو کۆتایهێنان بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، داوای یەکڕیزی نەتەوەی دەکات و دەڵێت: "دەوڵەتی تورکیا بە بیانوویی هەبوونی پەکەکە لە خاکی کورستان، ڕۆژانە کەسانی مەدەنی و گوند و ڕەز و باخی هاوڵاتییان بە ئامانج دەگرێت، ئەمەش جێگای قبوڵکردن نییە، هەروەها نەبوونی یەکدەنگی لایەنە کوردییەکان زیان بە دۆسێیەی گەلی کورد گەیاندووە، چونکە نەبوونی یەکڕیزی لە سوودی دووژماناندایە."