ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای شه‌هید ئاشكرا كرا

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرش به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكیدا شه‌هید بوون و رایگه‌یاند، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی ٢ گه‌ریلای شه‌هید، ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر و كۆلۆنیالیست له‌ ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ له‌ دژی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا ده‌ستی به‌ هێرش كردبوو. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستانیش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا به‌ره‌یه‌كی به‌رخودانی له‌ ئیراده‌ی پۆڵایینی ئاپۆییان دامه‌زراندبوو. سوپای تورك سه‌رباری هه‌موو جۆره‌ ته‌كنه‌لۆژیا، كه‌لوپه‌ل و كه‌رسته‌ی شه‌ڕ، سه‌ربازی به‌كرێگیراو، چه‌ته‌، كۆنترا، هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی، هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و پاڵپشتی كوردانی خیانه‌تكار، له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌ككاری نه‌یتوانیوه‌ به‌رخودانی گه‌ریلا تێكبشكێنێت. به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا كه‌م ده‌بینرێت، كاتێك مرۆڤ ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌ سوپای تورك ئه‌وان ره‌وانه‌ ده‌كات به‌ره‌و گروپێك له‌ گه‌ریلای ئازا، ده‌بینرێت كه‌ گروپێك له‌ گه‌ریلا چۆن به‌ بڕوا، بیر و ئیراده‌یانه‌وه‌ سوپایه‌كی گه‌وره‌یان وه‌ستاندووه‌. بێ گومان خوڵقاندنی به‌رخودانێكی به‌م جۆره‌ ئاسان نییه‌، به‌ ره‌نج، ماندوببوون، پشوودرێژی، بڕوامه‌ندبوون به‌ ئازادی، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ستبوون به‌ رێبه‌رایه‌تی، شه‌هیدان و گه‌له‌كه‌مان، به‌و هێزه‌ی كه‌ ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی به‌خشیویه‌تی پێكدێت.

سوپای توركی داگیركه‌ر كه‌ هیچ شتێكی له‌ ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی و شه‌ڕ پێنه‌بڕاوه‌ و لێی بێبه‌شه‌، كاتێك نه‌یتوانی به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان تێپه‌ڕێنێت و كاتێك له‌ چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا گورزی قورسی به‌ركه‌وت، له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌ككاری بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا. هه‌رچه‌نده‌ زۆر جار سوپای تورك ئه‌و تاوانه‌ی شه‌ڕی ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌و تاوانه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ تۆمار كراوه‌ و بۆ رای گشتی جیهان ئاشكرا كراوه‌، ناڕه‌زایه‌تیه‌كی به‌هێز نیشان نه‌دراوه‌، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بووه‌ته‌ شتێكی سیستماتیك.

هاوڕێمان نوری یه‌كتا وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی شۆڕشگێڕ كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌ككاری به‌رخودانی مێژوویی كردبوو و پێشه‌نگایه‌تی له‌م به‌رخودانه‌ ده‌كات و هاوڕێمان ئامارا ئامه‌د كه‌ ئه‌ویش منداڵێكی بوێری گه‌لی كورده‌، له‌ هێرشێكدا به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی كه‌ به‌ پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌ شه‌هید كران.

ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی وڵاتپارێزی به‌نرخی ئه‌و شه‌هیدانه‌مان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین. ئێمه‌ یادی هاوڕێیانمان كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تی و گه‌لی كورد له‌ وڵاتی خۆیان به‌ ناسنامه‌ی خۆیانه‌وه‌ بژین، به‌ شێوه‌ی گیانبازی شه‌ڕیان كرد، له‌ به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و رێیازه‌ شه‌هید بوون، به‌رده‌وام به‌ زیندویی یادیان راده‌گرین. ئێمه‌ هه‌رگیز له‌ بیری ناكه‌ین كه‌ چۆن ده‌وڵه‌تی تورك به‌ شێوه‌یه‌كی نامه‌ردانه‌ هاوڕێیانمانی به‌ چه‌كی كیمیایی شه‌هید كردووه‌. ئێمه‌ ئه‌و تاوانی شه‌ڕه‌ له‌ هه‌موو كات و هه‌موو شوێنێك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و رووی كۆمه‌ڵكوژكاری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌ جیهان نیشان ده‌ده‌ین و به‌رده‌وام تۆڵه‌ی شه‌هیدانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ناسنامه‌ی هاوڕێیانمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: نوری یه‌كتا                                             

ناو و پاشناو: جه‌واد ئه‌تاره‌ك

شوێنی له‌دایكبوون: مه‌هاباد

دایك- باوك: زه‌ینه‌ب -محه‌مه‌د

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

 

 

 

ناسناو: ئامارا ئامه‌د

ناو و پاشناو: ئایشه‌ تۆپراك

شوێنی له‌دایكبوون: ئیلیح

دایك- باوك:  فاتمه‌- محه‌مه‌د

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

هـ . ب