نەورۆزی شڕناخ: دەبێت گۆشەگیری بەکۆتابێت
نەورۆزی شڕناخ بە بەشداری هەزارن کەس پێرۆزکرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی پەروین بولدان داوایکرد، گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلان بە زوترین کات بە کۆتایبێت.
نەورۆزی شڕناخ بە بەشداری هەزارن کەس پێرۆزکرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی پەروین بولدان داوایکرد، گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلان بە زوترین کات بە کۆتایبێت.
پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) بە دروشمی "ڕاپەرە، کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" لە شڕناخ نەورۆزی پیرۆزکرد.
هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) بەردان ئۆزتورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی پەروین بوڵدان، ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و هەزارن کەس بەشداری پیرۆزبایکردنەکە بوون.
گۆڕەپانی پیرۆزبایکردنەکە بە دوری ١٤ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە بە ئاڵای دەم پارتی ڕازێندرابووەوە و ژنان بە جل و بەرگی ڕەنگاو ڕەنگەوە نەورۆزەکەیان ڕەنگدار کردبووە.
لە گۆڕەپانەکەدا دروشمی 'بژی بەرخۆدانی زیندانیان' وترایەوە و وێنەی قازی محەمەد بەرزکرایەوە.
چالاکیەکانی پیرۆزباییەکە بە گۆرانی و سرود لە لایەن گەنجانەوە گەرمترکرا.
پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی پەروین بولدان نەورۆزی پیرۆزکرد و ئاماژەی بەوەدا نەورۆز بۆ گەلی کورد تەنها جەژنێک نیە بەڵکو سەرهەڵدانە بەرامبەر زوڵم و داگیرکاری و وتی: "لە هەمان کاتدا نەورۆز رێپیوانی ئازادییە، پێویستی ئەم وڵاتە، پێویستی شڕناخ تەنها ئاشتییە و ئارامییە. لە ٣١ی ئاداردا جارێکیتر وانەیەک بدەینەوە بەو کەسانەی بە دزی و تاڵانکاری ئەم وڵاتە بەرێوەدەبەن."
بولدان لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە نامەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: لە نەورۆزی ٢٠١٣دا لە نەورۆزی ئامەدا نامەیەکی بەڕێز ئۆجالان خوێندرایەوە. ئێمەیش بۆ گەلی تورکیامان خوێندەوە. لە نامەکەدا کە هێشتا قۆناغی چارەسەری بەردەوام بوو، ئەوە گوتراوە 'با ئیدی چەک بێدەنگ بکرێت' بەڵام وێڕایی ئەوەش لە ئێستادا بەڕێز ئۆجالان لە گۆشەگیری ئیمراڵیدایە. ئەم گۆشەگیرییە گۆشەگیرکردنی ئاشتی و ئارامییە لە کەسێتی بەڕێز ئۆجالاندا. بۆیە دەبێت ئەم گۆشەگیریە بەزوترین کات بە کۆتایبێت."
دواتر بەربژێرانی دەم پارتی سڵاویان لە جەماوەری گەلکرد و پیرۆزباییەکە بە جۆشەوە بەردەوامە.