پاکتاوی سیاسی لە ئەرزڕوم و وان

لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی ئەرزڕومدا ٦ بەڕێوەبەری هەدەپە و لە وانیش ئەندامی لیژنەی ناوەندی دەبەپە ئۆککەش کاوە دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی دۆسیەیەکدا کە داواکاری گشتیی ئەرزڕوم لێکۆڵینەوەی تێدا دەکات، بەمەبەستی وەرگرتنی وتە هاوسەرۆکانی ئەرزڕومی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) موعەمەر دومان و تورکان سومبول، بەڕێوەبەری شاری هەدەپە یوکسەل کیشی، هاوسەرۆکی هاوسەرۆکی هەدەپەی قەرە یازی چەتین دەمیر، هاوسەرۆکی هەدەپەی کاراچۆبان رەمزیە تۆسون و ئەمین تۆسون بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەرزڕوم کران. ئەو بەڕێوەبەرانە دوای ئەوەی چوون بۆ ئاسایش دەستگیرکران.

هۆکاری دەستگیرکردنیان نەزانراوە. ئەوە راگەیەندرا کە لە دۆسیەکەدا بڕیاری نهێنی بۆ ماوەی رۆژێک دراوە.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی کۆماری واندا، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ئۆککەش کاوە لە ناوەندی شارەکەدا دەستگیرکرانازانرێت کاوە کە گواستراوەتەوە بۆ ئاسایشی شارەکە بە چ هۆکارێک دەستگیرکراوە..

هـ . ب