پاژک: ژنانی خۆڕاگر و تەڤگەرەکەمان سەردەکەون - ١ -

کۆردیناسیۆنی پاژک ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی دگایرکەری تورک و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا کرد و وتی، " تەڤگەرەکەمان بەهێزی بەرخۆدانی ژن، گەلی کورد و ئایدۆلۆژیای تێکۆشانی ئازادی سەردەکەون."

کۆردیناسیۆنی پاژک لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی نیساندا تاوەکو ئێستا و بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی پاژک کە پێشەنگایەتی ژنان دەکات بەم شێوەیەیە:

"بەرخۆدان لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر هەریمەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا کە لە ١٧ی نیسانەوە دەستی پێکردووە، بە هەموو هێزیەوە لە ٥مین مانگدا بەردەوامە. هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی گەریلا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە بەرزترین ئاستدا، لەسەر بنەمای چەمکی داگیرکاری و کاولکاری و جینۆساید، لە بەر چاوی هەموو جیهاندا ئەنجام دەدرێن. شەڕی ئێمە لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورکە، هەروەها دژی ئەو هێزانەیە کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان پیلان دەگێڕن و هێرشەکان پەسەند دەکەن و ئەم جینۆسایدەیان قبوڵ کرد. ئێمە دژی سیستەمێکی سەرمایەداری دڕندەین کە وەک ناتۆ خۆی ڕێکدەخات و هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی هەموو سامانی جیهان دەدات، چاوبرسیە، خۆی وەک گەرەنتی ئازادی و دیموکراسی پیشان دەدات و چەقۆ لە مرۆڤ و پێکهاتەکان دەدات و لە دژی یەکتری بەکاریان دەهێنێت، دەکوژن و قڕیان دەکات. سوپای تورک کە دووەم گەورەترین سوپای ناتۆیە و زۆر متمانەی بە دەسەڵاتی سەربازی-تەکنیکی هەیە، لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا گورز لەسەر گورزی بەردەکەوێت. کاتێک نەیانتوانی زیانەکانیان بشارنەوە، ڕۆژانە دەستیان کرد بە ئەنجامدانی پرسە بۆ یەک یان دوو سەربازەکەیان بۆ ئەوەی هەستی نەتەوەپەرستی زیاتر بکەن. هەروەک چۆن هێرش دەکەنە سەر چیاکان، دەیانەوێت هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی دیکەی کوردستان زیاتر بکەن و بە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆمەڵکوژی ئەنجام بەدەست بهێنن.

لەنێو ترسێکی گەورەدا بە کورسیەکەیانەوە لکاون

یەکێک لە بەرخۆدانە هەرە گەورەکانی مێژوو لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا ئەنجام دەدرێت کە بەهاوکاری ناتۆ پەرەی سەندووە. سوپای فاشیستی تورک چیتر ناتوانێت لە چیاکانی کوردستان و دژی خەباتی گەلی کورد بوەستێتەوە. بۆیە شانازیی حکومەتی ئاکەپە کە ناتوانێت ئەو ئەرکە جینۆسایدییەی پێی دراوە جێبەجێ بکات، کۆتایی دێت. ئەردۆغان و هاوپیشەکانی دەزانن ئەگەر بکەون چییان بەسەر دێت و بە تەنها ئەوە نییە کە لەسەر دەسەڵات نەمێننەوە. بۆیە لە ترسێکی زۆردان و بە کورسییەکانیانەوە لکاون. دەبینرێت پرۆسەی ناکۆکی زۆر جددی لەبەرامبەریاندا هەیە، چونکە ئەوەندە چین و توێژە ئیسلامیەکانی سەر بە ئاکەپە، کە دەست بەسەر تەواوی دەوڵەت و سیاسەت و ئابوریدا دەگرن و پارەی لێدەخۆن، بە ئاسانی دەستبەرداری دەسەڵات نابن و دەبینرێت کە دەبێتە هۆی شەڕی ناوخۆ. هەر بۆیە ئەم شەڕە لەسەر بنەمای داگیرکاری باشوور وەک بابەتی مانەوە نیشان دەدەن. شکستیان واتە شکستی تەواویان و کۆتایی هاتنیانە. لەلایەکی دیکەوە بۆ کورد مانای سەرکەوتنێکی گەورە و نەک هەر ڕووخانی دەسەڵات، بەڵکو شکستی پلانەکانی قڕکردنی کورد دێت.

قەیرانی هەڵوەشانەوەیان قوڵ بووەتەوە

ئەم پرۆسەیە هەم بۆ تەڤگەری ئازادیی ئێمە و هەم بۆ دەوڵەتی فاشیستی تورک چارەنوسسازە. ڕەوتی دابەزینی حکوومەتی ئاکەپە – مەهەپە کە بە بەرخۆدانی گارێ-سیانێ دەستی پێکرد، لەگەڵ بەرخۆدانی ئێمە لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ قووڵتر بوو. ئەو ئەرکەی کە هێزە نێودەوڵەتییەکان پێیاندابوو بۆ تەواوکردنی قڕکردنی کوردەکان نەیانتوانی جێبەجێ بکەن، بەپێچەوانەوە دۆخێک هاتە ئاراوە کە بزووتنەوەکەمان بەهێزتر بوو، رێگەی بەڕووی جیهاندا کردەوە و دۆستەکانی زیاد کرد، پارادایمی رێبەر ئاپۆ بە هەموو لایەکدا بڵاوبووەوە. تێکۆشان و بەهێزی گەلی کوردستان، لەلایەن هەموو لایەکەوە قبوڵکرا. شکستی ئەم حکومەتەش وەک هەموو حکومەتەکانی دیکە بەدیارکەوت. ئەگەر دەوڵەتی فاشیستی تورک لە شەڕی باکوور، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و زاگرۆس سەرکەوتبا، ئەوا ٢٤ کاتژمێر لە هەموو تەلەفزیۆنەکاندا ریکلامی دەکرد.

هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی لایەنێک بۆ قڕکردن

کاتێک شەڕ لە ناوچەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین دەستی پێکرد، دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و دەزگا میدیاییەکانیان لە هەفتەی یەکەمدا ئەمەیان کردە یەکەم رۆژەڤی خۆیان و پلانیان دانا کە لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجام بەدەست بهێنن. بەڵام کاتێک پرۆسەی جەنگ بەپێی چاوەڕوانکراوی ئەوان دەرنەچوو و بەو پێیەی هەنگاوە سەرکەوتووەکانی گەریلاکان لە چەند مانگی ڕابردوودا دەرئەنجامی بەدەستهێنا، ئەردۆغان هەم رووی لە ڕۆژاڤا و هەم ئەو هێرشانەی کە خزمەت بە ئاڕاستەکردنەوەی ئەجێندای تورکیا دەکەن کرد. لەم دواییانەدا ئۆپەراسیۆنی ڕۆژاوای خستە رۆژەڤەوە و هەوڵیدا بزانێت چۆن چیرۆکی سەرکەوتن بنووسێت و چۆن شکستەکەی بشارێتەوە، بۆیەش لە کۆبونەوەی ناتۆدا دەرگا نەما کە لێی نەدات و  بەدوای پشتگیریەوە دەگەڕا. لە ژێر هەموو وتار و حیساب و هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکدا، هەوڵێک هەیە بۆ یارمەتیدان لە پرسی قڕکردنی کورد. بەهۆی ئەم پلانانەوە هەموو سامانی ژێر زەوی و ڕووکاری وڵاتی فرۆشت. باجی ئەم شەڕە کە وەک وێرانکارییەکی گەورەی ئابووری وایە، خەڵک بەرەو هەژاری و برسێتی بردووە و لە هەمان کاتدا فشار و دادگاییکردن و دەستگیرکردن لەسەر گروپە دیموکرات و ئۆپۆزسیۆنەکان زیاتر بووە. هه‌موو لایه‌ك به‌ بێده‌نگكردن و سه‌ركوتكردنی ته‌نانه‌ت بچووكترین ئۆپۆزسیۆنیش به‌ خیانه‌ت و تیرۆر تۆمه‌تبار كرد و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بپارێزێت، دڕنده‌یی گه‌یانده‌ به‌رزترین ئاست.

ئێمە لەبەرانبەر دەسەڵاتێکی زاڵم شەڕ دەکەین

ئێمە ڕووبەڕووی هێزێکی زۆر دڕندە و بێ بەزەیی و وەحشەتناک بووینەتەوە کە لە مێژووی دەوڵەتی تورکدا فاشیزمی ١٢ی ئەیلولی تێپەڕاندووە. لەناوبردن و نەهێشتنی ئەم حکومەتە فاشیستییە ڕەواترین و مافدارترین خەباتی گەلی کوردستان و ئەرکی سەرەتاییانە. چونکە وەک هێزێک کە بەرەنگاری ئەم هێزە فاشی و جینۆسایدە دەبێنەوە و بۆیە دەبینە ئامانج لەبەرئەوەی کە لەسەر پێی خۆمان ڕاوەستاوین و تەسلیم نابین، گەلەکەمان و خەباتمان بۆ ئازادی دەبێتە ئامانجی هێرشی گەورە. ئێمە لە هەموو روویەکەوە دژی حکومەتێکی چەپەڵ کە گەلەکەمان و شەڕڤانە بەنرخەکانی خەباتمان دەکاتە ئامانج بە هێرشی داگیرکاری و کیمیابارانکردنی ناوچەکانی گەریلا، بە تیرۆر و هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. ئێمە درێژە بە ڕەواترین و مێژووییترین خەبات دژی ئەو دەسەڵاتە دەدەین کە گەلی نیشتمانپەروەر و بەرخۆدێرمان دەکوژێت و دەیخاتە بەندیخانەکانەوە و بە قورسترین هەستی تۆڵەسەندنەوە، خەڵکی پیر و نەخۆش لە بەندیخانەکاندا لە لێواری مەرگدا دەهێڵێتەوە، ئێمە شۆڕشێک و خەباتێک بەڕێوەدبەەین کە بتوانین نیشتمانپەروەرە شۆڕشگێڕەکان لە زیندانەکان ئازاد بکەین. ئێمە لە ناو شەڕێکداین کە هەرچەندە ئەم کردەوە و هێرشانەی کۆماری تورک لە هەموو جیهاندا دەبینرێت، بەڵام هەمووان چاوی لێ دادەخەن و پەسەندی دەکەن و دەبنە هاوبەشیان. نەهێشتنی ئەم حکومەتە کە ئازار و گۆشەگیری و کوشتنی بەکۆمەڵ و ئەشکەنجە بەسەر گەلەکەماندا بسەپێنێت، بە ئەندازەی رزگاکبوونی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەستی ئاشوری – زوهاک گرنگە و بەو ئەندازەیە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.

ئازادی رێبەرتی لە ناوەندی تێکۆشانی ئێمەدایە

رێبەرمان لە هەلومەرجی گۆشەگیری توندی ئیمرالیدا لە بەرخۆدانێکی گەورەدایە. هێزە پیلانگێڕەکان بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر ڕێبەرتیمان و بەشداری لە پرۆسەکەدا نەکات، و هزر و فەلسەفەکەی لەنێو کۆمەڵگادا بڵاونەبێتەوە و نەبێتە هۆکاری تێکۆشان لەناو هەوڵێکی زۆر گەورەدان. بە فەرمیکردنی ئەم گۆشەگیرییە بە سزای دیسپلین، دەیەوێت پێش بە تێکۆشانی یاسایی بگرێت. گرنگە خەباتی یاسایی دژی هەموو ئەمانە پەرەپێبدرێت، پێویستە هەمیشە پراکتیکەکانی رێبەرتی لەنێو گەلدا بڵاوبکرێتەوە. گرنگە کۆمەڵگا هەستیار بکرێت و خەباتی یاسایی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا پەرەپێبدرێت. بێگومان خەباتی یاسایی ئەم گۆشەگیرییە بە تەنها ناشکێنێت. هەڵوێستی گەل بەرامبەر بە ڕێبەرتی گرنگە و دەیکاتە ناوەندی خەبات و شەڕی گشتگیری ئێمە فراوان دەکات و ڕێگا بۆ ئازادییەکەی خۆش دەکات. ئەوەندەی خەباتێکی بەهێز لە دژی گۆشەگیری ئەنجام دەدرێت، گرنگە هەڵوێستە لەسەر ئازادیی ڕێبەرتی بکرێت و خەباتێک ئەنجام بدرێت. بە زیادکردنی خەبات بۆ ئازادی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتی سەردەم، دەتوانین خاوەندارێتی لە رێبەرتی بکەین.

هەڵوێستی لەدەرەوە هیشتنەوەی ڕێبەرتی

لە لایەکی دیکەوە لەسەر بنەمای سیاسەتی نێودەوڵەتی رێبازێک هەیە بۆ رێگریکردن لە رێبەرتی و هێشتنەوەی لە گۆشەگیری. بیرۆکەکانی رێبەرتی کە کاریگەرییان لەسەر جیهان هەیە و هێزی گۆڕینی هەیە، بەم شێوەیە دەیانەویت سنورداری بکەن. ئەگەر بیرۆکەی رێبەرتی بخوێنین و لە پراکتیکدا بەکاری بهێنین و لە جیهاندا بڵاوی بکەینەوە، بەم شێوەیە خەباتەکە گەشە دەکات و گۆشەگیرییەکە کۆتایی پێدەهێنرێت. سیستمێکی جێگرەوە کە ڕێبەرتی پێشبینی دەکات و هێلەکەی دۆزیوەتەوە و تەنانەت بە وردی باسی دەکات، ئەگەر بەم ڕوانگەیەوە بەردەوام بین، خەبات و کار لەسەر ئەم بنەمایە بکەین، خەبات بۆ کۆمەڵگا و ژیانی ئازاد سەردەکەوێت، دوژمن شکست دەهێنێت.

هێرشەکان بە هاوکاری پەدەکە

بۆ ئەوەی دەسکەوتەکانی خەباتی ٥٠ ساڵەی ئێمە، خەباتی ئێمە بۆ هبوون و ئازادی سەرنەکەوێت، بە هاوکاریی دەوڵەتە کۆلۆنیالیستەکانی ناوچەکە و پەدەکە و هێزە هەژمانخازەکان هێرش دەکەن. چونکە ئێمە ئەم ڕاستییە دەزانین و کار لەسەر ئەو ڕاستییە دەکەین کە ئێمە لە شەڕێکی گەورەی بەرگریکردنداین، ئێمە بەرپرسیارین لە پەرەسەندنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لەم قۆناغەدا. شەڕی هەبوون و نەبوونە. لە سەردەمێکی وەهادا ئێمە خەبات دەکەین ، بۆ ئەوەی گەلی کورد پێگەیەکی هەبێت، بۆ ئەوەی ئێمە لە شەڕی جیهانی لاواز دەرنەکەوین، پێویستە زیاتر لە جاران خەباتمان فراوان بکەین. ئێمە دەرفەتی ئەوەمان هەیە کە ئەنجامی خەباتە مەزنەکەی ٥٠ ساڵەمان بەدەست بهێنین و لەسەر بنەمای ئازادی دەسکەوتەکانمان بپارێزین. ڕاستییەک هەیە لەو کەسانەی کە لەسەر هێڵی ئاپۆ خەبات دەکەن، بەرخۆدان لە هەموو شوێنێک بڵاو دەکەنەوە، بە هۆشیاری و سیاسەت بەهێزتر دەبن. بە پشت بەستن بە ئایدیۆلۆژیای ئازادی، گەیشتوینەتە ئاستێک کە بتوانین رێبەرتی گەکانی جیهان و ژنانی جیهان بکەین. پێویستە بە کاریگەرترین سیاسەت، بە پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانمان، بە گرتنەبەری هەنگاوی بەهێز لە سەردەم و شوێنی خۆماندا، هێزمان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا زیاد بکەین. ڕوونە کە ئەم پرۆسەیە دەبێ بە ڕێبەرایەتی ژنان و لە چوارچێوەی خەباتی گەلی شۆڕشگێردا بەڕێوە بچێت.

شەڕێکی دیکە لەدژی رۆژئاوا دەبێتە موڵکی جیهان

دوژمن کە لە بەرامبەر هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی گەریلادا مەحکومە بە شکست، نازانێت چی بکات و روودەکاتە ئەو ناوچانەی کە گەلەکەمان تێیدا دەژی و خەباتی کورد تێیدا بەڕێوەدەچێت. بۆیە شەڕی ڕۆژاوا لە رۆژەڤیاندایە. گەلی ڕۆژاوا و هێزە شتێکۆشەرەکان بزانن کە ئەڵقەیەکی لاواز نییە. شەڕی داهاتووی ڕۆژاوا شەڕێکی شکۆدار دەبێت کە لە هەموو جیهاندا دەبێت. لە پشت ئەم شۆڕشەوە کرێکارانی جیهان و هێزەکانی دیموکراسی و خەڵک و ژنان هەن. ئەو بەرخۆدان و شەڕەی لەوێ پەرەدەستێنێت، گەورەترین گورز لەم دەسەڵاتە دەدات و ڕووخانی مسۆگەر دەکات. هەروەک چۆن شکستی داعش لەگەڵ کۆبانێ شکستێکی گەورە بوو بۆ دەوڵەتی تورک. ئەگەر دەوڵەتی تورک کە بەهۆی شەڕی چەتەکانەوە لاوازی و وێرانکارییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، بۆ ڕزگارکردنی خۆی هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت، لەوێدا دەمرێت.

بەرخۆدانی گەریلا ئاست و پێوانەی تێکۆشان دیاری دەکات

ئەو بەرخۆدانە مەزنەی سەری هەڵدا و ئەو هەڵوێستە گەورەیەی گەریلاکان کە هەموو رەگەزەکانی شکاند، هەمووانی بۆ هێڵ و تێگەیشتنی دروستی خەبات ڕاکێشا. ستانداردی خەباتی ئەمڕۆ ئەو هێڵەیە کە لە بەرخۆدانی گەریلادا سەریهەڵدا. لە هەموو بوارەکانی ژیان و شەڕدا ، شەڕ و خەبات و خۆڕاگری و ئازادی لە هێڵی پارتیبووندا سەری هەڵدا. هەموو میلیتانەکانی پاژک – پەكەكە بە مۆڕاڵ و ئیرادەیەكی بەرزەوە لە دژی هێرشە دڕندانەیەكانی دوژمن دەجەنگن. لە بەرامبەر ئەم شەڕەدا هەڤاڵانی ژن بەشداریەکی سەرەکیان کردووە. لە هەموو ئەو بوارانەی کە هەڤاڵانی ژنمان هەڵدەستن و پێشەنگایەتی دەکەن، چالاکی بەهێزکردنی ژنان بەردەوامە و گورزی بەهێز لە دوژمن دەدرێت، بەرخۆدانی گەورە لە ئارادایە. دیسان فەرماندەی ژن لە هەموو بوارەکاندا شەڕ دەکات و لە تاکتیک و ستایلدا پێشەنگی بەهێزی گرتووە. لە مێژووی شەڕی ئێمەدا هەڵوێستێک هەبووە کە دەسەڵاتی ژنان چالاکترین و پێشەنگترینە. سوپاکەمان کە سی ساڵە دامەزراوە، کار و چڕبوونەوە و هێز و ئەزموونی ئەم ساڵانە دەرئەنجامی خەبات و بەرخۆدانی مەزنی ئەمڕۆ بەڕێوە دەبات. هێزێکی ژنە گەریلای لێهاتوو و سەرکەوتوو سەریهەڵداوە.

لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەکەوینە سالێ ٣٠یەمی بەسوپابوونی ژنان. بزووتنەوەی ژنانمان کە بە سوپابوونی ژن دەستیپێکرد، بووە پارت و سیستمی دامەزراند و ئەزمون و تەجروبەری ٣٠ خۆی بە هێزی گەورەی ریبەرتیەوە گەیاندە لوتکەی میلیتانی شۆڕشگێری. نە تەنها لە شەڕدا، لە هێڵی ئازادیشدا و لە ژیان و ریبەرایەتیشدا گەشەدانێکی گرنت و بەبڕیار دەبینرێت.

ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانێکی ناوازە و داستانییە کە دەبێتە بابەتی ڕۆمانەکان. کەم وشە دەتوانرێت ئەم باس بکات. ئەم ئیرادەیە، ئەم هێزە، ئەم باوەڕە دەبێ وەک هێڵێکی خەبات لە هەموو بوارەکانی ئێمەدا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هیچ ئیرادەیەکی دیکەی بەم شێوەیە نییە، ڕۆحێکی لەو جۆرە لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نییە. ئێمە هاوڕێی رێگەی ئەوانین. ئێمە بەرگریکاری یەک هێڵ و ڕۆح و فەلسەفەین. بۆیە پێویستە خەبات بەرز بکەینەوە وەک ئەو کەسانەی کە لە هەموو شوێنێکدا لە ناوەڕاستی شەڕدان، لە هەموو شوێنێک دژی دوژمنن و بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی هێڵی ئاپۆیی. ئێمە لە هەر کوێ بین نابێ خۆمان لە دەرەوەی شەڕ ببینین. بارودۆخی ئێمە ناتوانێت ئەرکەکانمان دیاری بکات. ئه‌وه‌ی ئه‌رك و ئاستی به‌رخۆدان دیاری ده‌كات، خواستی ئازادییه‌ و ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ به‌رخۆدان بەرەو سەرکەوتن دەڕوات.

بە تەئکیدی سەردەکەوین

بەرلەوەی هەڤاڵانمان شەهید ببن، بانگەوازیان لە هەموو گەل و هەموو کەسێک کرد. بە بەرپرسیاریەکی گەورەی مێژوو پەیامیان بڵاوکردەوە. ئەم پەیام و بانگەوازیە لە ویژدانی هەموو مرۆڤایەتیدایە. گەریلا زانای ئێمە ،بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی دەزانێت و بە خۆبەخشی و فیداکارییەکی بێکۆتایی خەبات دەکات، دەزانێت چارەنووسی گەل لە سەرکەوتنی خەباتەکەیاندایە. هێزێکی گەریلا هەیە لەژێر هێرشی دڕندانەی دوژمن لەڕووی هۆشیاری و سۆز و سایکۆلۆجییەوە سەرکەوتوو بووە و لە پراکتیکەکانیدا ئەمە نیشان دەدات. هەڵوێستێکی میلیتانیە کە بە فیداکارییەوە شەڕ دەکات و هەڵسوکەوت دەکات. ڕوونە کە ئەم جۆرە هێز و ئیرادەیە بە هیچ هێرش و دوژمنێک ناتوانرێت شکست بهێنرێت. ئەمە ڕاستییەکە کە ڕێبەر ئاپۆ دروستی کرد و بۆ شەهیدەکانمان ئاشکرای کرد. لە نامەیەکدا کە لە هەریمەکانی خۆڕاگرییەوە هاتبوو، هەڤاڵانمان دەڵێن: دەمانەوێت بە تەواوی لەسەر ڕێبازی زیلان و قارەمانانی سەرکردایەتیمان تێبکۆشین. وەک رێبەرمان دەڵێت، مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە... ڕەنگە لە کوردستاندا بە شێوەیەکی نەرێنی دووبارە بێتەوە، بەڵام بەرخۆدان و سەرکەوتنیش خۆی دووبارە دەکاتەوە. ریزەفیلمێک کە هەمیشە بە سەرسامیەکی گەورە کۆتایی دێت، لەبەر چاومان ڕوودەدات. دوژمن هەموو جۆرە شێوازێکی قێزەون بەکاردەهێنێت. چونکە ئێمە ئەمە دەزانین لێرە لەسەر ئەم شاخە بەرخۆدان و هێرش دەکەین. ئەم شاخانە ماڵی ئێمەن. هەروەها هەست بە فرمێسکەکان دەکەین کە لە بەردەکانەوە دەڕژێن لەگەڵ هەر لێدانێکدا. ئەم چیایانە پڕن لە ڕۆح، زیندوون... دەمانپارێزن. بە تەواوکردنی و گرتنەبەری هەموو رێکارێکی خۆپارێزی، پشتگیریمان دەکەن. دوژمن لە سەرووی تونێلەکانەوەیە. ئێمە هێشتا لە تونێلەکان دێینە دەرەوە و جموجوڵ دەکەین و ئەگەر ڕۆژێک سەربازێک نەکوژین، هەمووان پرسیار دەکەن کە ئەو ئێوارەیە چۆن نان دەخۆین. لە ئاستێکی وادا ئیدیعا و ئیرادەیەک هەیە. بەم ڕۆحە هەرگیز شکست ناهێنین. لە ئێستاوە سەرکەوتووین. پێشتر ژن و پیاوە شەڕڤانەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. با دوژمن لەگەڵ خۆی تێبکۆشێت. بەو خۆڕاگری و ڕۆحەی کە لە رێبەرمان و دڵسۆزیمان بۆ شەهیدەکانمان بەدەستمان هێنا، دەڵێین؛ سەرکەوتوو دەبین... بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین...

ف.ق