پەدەکە خورشید فەرج چالاکوانێکی دیکەى بادینانی دەستگیرکرد
هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە باتوفا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکوان خورشید فەرەج دەستگیریان کرد.
هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە باتوفا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکوان خورشید فەرەج دەستگیریان کرد.
لە ناوچەى باتوفای سەر بە قەزای زاخۆ، چالاکوانێکی دیاری زاخۆ لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە دەستگیرکرا. سەرۆکی فراکسیۆنی گوران لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتی سەلامەت و ئاسایشی ئەو چالاکوانە لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی دهۆکە.
هاوکات رۆژنامەنووس ئایهان سەعید لە ئەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان چالاکوان خورشید فەرەجیان لە ماڵەکەى خۆی دەستگیرکرد. ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، "کاک خورشید دەنگێکی ڕوون و ئاشکرای زاخۆیە و هەر پێشێلکاریەکی بەرامبەر ئەنجام بدرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان لێی بەرپرسن".
هەروەها عەلی حەمە ساڵح لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گوڕان لە ئەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک بەرپرسن لە سەلامەتی و ئاسایشی چالاکوان خورشید فەرەنج ئاغا گوڵی.
ژ.ت