پرسەی شەهید مەروان بەدەل: جەستەکان پارچەش ببن سەرمان دانانەوێنین
لە پرسەی شەهید مەروان بەدەلدا، خەڵکی شەنگال رایگەیاند کە لەسەر ڕێبازی شەهیدەکانیان تێکۆشان بەردەوام دەبێت و پەیامی فراوانکردنی تێکۆشانیاندا.
لە پرسەی شەهید مەروان بەدەلدا، خەڵکی شەنگال رایگەیاند کە لەسەر ڕێبازی شەهیدەکانیان تێکۆشان بەردەوام دەبێت و پەیامی فراوانکردنی تێکۆشانیاندا.
خەڵکی شەنگال بەشداری لە سێیەم رۆژی پرسەی مەروان بەدەل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال کرد کە ٧ی کانونی یەکەم لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە شەنگال شەهیدکرا.
دەزگاکانی بەڕێوەبەری خۆسەر، کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و خەڵکی گوندەکانی شەنگال پۆل پۆل سەردانی چادری پرسەکەیان کرد.
مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید مەروان بەدەل ئەمڕۆ لەلایەن خۆخێ جندی دایکی شەهیدەوە دەستپێکرا و تێیدا زۆر کەس قسەیان کرد و بەڵگە فیلم پیشاندران.
لەسەر ناوی یەژەشە و یەبەشە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و تاژێ راگەیەنراو خوێندرانەوە.
لەسەر ناوی یەکینەکانی ژنانی شەنگال، ئاخین ئینتیقام قسەی کرد و رایگەیاند، هەر منداڵێکی ئێزدی مەروان بەدەلێکە.
ئاجین ئینتیقام وتی، "خەڵکی ئێزدی خاوەن دۆزە، خاوەن کەرامەتە. مەروان بەدەل وەک پێشەنگێک لە هێزی ئێزیدخان کاری کرد. بە هەموو رێ و رێبازێک تێکۆشانی کرد. بە هەزاران کەس لەسەر رێچکەی ئەون. ئەم گەلە بێخاوەن نییە. ئێمە بووینە خاوەن دۆز و بە هەزاران کەسمان لەم رێگەیەدا گیانیان بەخت کرد. جەستە پارچە پارچە ببێت، ئێزیدخان سەری دانانەوێنێت. پێویستە دوژمن ئەمە باش بزانێت. پێویستە خایین و خۆفرۆشان ئەمە باش بزانن. ئەو ئیزدیانەی کە خۆیان دەفرۆشن، ئەوانەی دەستیان لە گیرفانی دوژمندایە و کاری سیخوڕی دەکەن، بوونەتە کلکی دوژمن، ئەوانەی کە چاویان بە پارە پڕ کراوە پێویستە باش بزانن: هەموو رۆژێک جەستەمان پارچە بکەن، ئێمە سەرمان دانانەوێنین. هەڤاڵ دژوار نەک سەریدانا بەڵکو ماڵ و موڵکیشی بەخشی. لەبەرئەوەی زانی ئەمە دۆزێکی راستە. ئێمە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین. ئێمە بانگەوازی لە خائین و دوژمنان ناکەین. خاوەنداریکردن لە هەڤاڵ دژوار، خاوەنداریە لە دۆزی ئێزیدخان. هەڤاڵ دژوار دۆزێکی بۆ ئێمە بەڕێوەبرد. بە هەزاران شەهید گیانیان بەخت کرد و ئێمە لەسەر ڕێبازی ئەوانین، ئێمە فیدایی ئەوانین. ئێمە لەسەر رێبازی قاڕەمانەکانمانین. رێگەمان تاوەکو ئازادی گەل و ئێزدیخان بەردەوام دەبێت."
ف.ق