پێشمەرگەیەکى دێرین: فیشەک بە خۆمەوە دەنێم، بەڵام بە پەکەکەوەی نانێم
پێشڕەو ئەحمەد کەلان پێشمەرگەى دێرین رایگەیاند، "ئەو فیشەکەى بە پەکەکەوە دەنرێت ئامادەم بە شانازییەوە بە خۆمەوەی بنێم نەک رووبەڕووی برایانی پەکەکە ببمەوە".
پێشڕەو ئەحمەد کەلان پێشمەرگەى دێرین رایگەیاند، "ئەو فیشەکەى بە پەکەکەوە دەنرێت ئامادەم بە شانازییەوە بە خۆمەوەی بنێم نەک رووبەڕووی برایانی پەکەکە ببمەوە".
پێشڕەو ئەحمەد کەلان پێشمەرگەی دێرین لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەوە و هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕی لە دژی پەکەکە رایگەیاند، "من وەک خۆم ساڵی نەوەتەکان پارتی و یەکێتی شەڕی پەکەکەیان کرد، من ئەو کات یەکێتی بووم و ئامادە نەبووم و نەشم کرد، ھەتا لە ژیانیشا بم ئەو فیشەکە بە شانازییەوە ئەنێم بە گەردنی خۆمەوە نەک ڕوبەڕوی برایانی پەکەکە بیتەقێنم".
پێشڕەو ئەحمەد کەلان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "سڵاو ھاوڕێیان پێم خۆشبو لەم کاتەیا ئەم چەند دێڕە بڵێم . من وەک پێشڕەو یار و نەیار مێژوی من باش ئەناسن، لەم کاتەیا باس باسی شەڕەی پەکەکەیە، بەداخەوە کە گوێبیستی ئەو قسانە ئەبین. من وەک خۆم ساڵی نەوەتەکان پارتی و یەکێتی شەڕی پەکەکەیان کرد، من ئەو کات یەکێتی بووم و ئامادە نەبووم و نەشم کرد، ھەتا لە ژیانیشا بم ئەو فیشەکە بە شانازییەوە ئەنێم بە گەردنی خۆمەوە نەک ڕوبەڕوی برایانی پەکەکە بیتەقێنم ....".
ئەو هەڵوێستەى پێشڕەو ئەحمەد کەلان لە کاتێکدایە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە جوڵاندنی هێز بەرەو ناوچەکانی گەریلا و هاوکات پەدەکە لە رێگەى راگەیاندنەکان و لێدوان و راگەیاندراو و بەرپرسەکانیانەوە هەوڵ بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لە دژی پەکەکە دەدات. ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆرینەى خەڵکی کوردستانی لە باشوور و باکوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات و ئەوروپا لێکەوتووەتەوە.
لە چوارچێوەی ئەو ناڕەزایەتییانەدا تاوەکو ئێستا ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکان هەڵوێستی خۆیان لەبارەی پاساوەکانی پەدەکە و هەوڵەکانی بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ خستووەتەڕوو، کە دیارترینەکانیان عەمید قادر خۆرانی، وەهاب سەرتیپ و مەحمود سەنگاوی بوون.
ژ.ت