پیامی پیرۆزبایی نه‌په‌گه
فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل به په‌یامێك پیرۆزبایی له هه‌موو فه‌رمانده و شه‌ڕڤانانی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكان زاگرۆس و ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، كرد.
فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل به په‌یامێك پیرۆزبایی له هه‌موو فه‌رمانده و شه‌ڕڤانانی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكان زاگرۆس و ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، كرد.
له په‌یامی فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) دا به‌م جۆره هاتووه:
ئۆپراسیۆنی به‌رفراوان ئه‌م دوواییه‌ی داگیركه‌ری سوپای توركی داگیركه‌ر كه له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ده‌ستیان پێكراوه، تا ئه‌مڕۆ ١٠٥ ۆژی تێپه‌ڕاند. ئه‌م هێرشه داگیركهرییهكان له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستانه‌وه به‌ره‌وڕووی به‌رخودانی مێژوویی بووه‌ته‌وه. بهرهیهكهمی ئه‌م به‌رخودانه پیرۆزه له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌رمانده و شه‌ڕڤانانی قاره‌مانی ئه‌یاله‌تی زاپمان سازكراوه كه ئه‌وان به گیانی فیدایی ئاپۆیی خۆڕاگری ده‌كه‌ن و رێگه به هێرش و داگریكهری ناده‌ن. به‌رخودانی هێزه‌كانمان به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركهرییهكان كه به پاڵپشتی ته‌كنه‌لۆژیای بێسنووری ناتۆ و رێكردنیان له‌سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتن جارێكی‌تر سه‌لماندی كه گه‌ریلا شكست ناهێنێت.
ئێوه فه‌رمانده و هاوڕێیانی ئێمه له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، ئێوه به ئیراده‌یه‌كی بێ هاوتا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان خۆڕاگری ده‌كه‌ن و به به‌كارهێنانی ئاوێته‌ی تاكتیكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ گورزی قورستان له سوپای توركی داگیركه‌ر وه‌شاند. سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوپای توركی دداگیركهر به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، هاوه‌ن، كاتیوشا و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیایی به هه‌زاران هێرشی ئه‌نجامدا، به‌ڵام به‌ر دیواری به‌رخودانی پۆڵایینی ئێوه كه‌وت و سه‌ربن و پوچه‌ڵ بووه‌وه. نه‌ك هه‌ر به وه‌ستایی هێرشه‌كانی دوژمن پوچه‌ڵكرانه‌وه له هه‌مان كاتدا چالاكی ئاكتیڤی ئێوه‌ی هه‌ڤاڵان به شێوه‌ی تیمی گه‌ڕۆك و ئه‌وانه‌ی له تونێله‌كانی شه‌ڕدان، هه‌روه‌ها بوێری به‌رز و لێهاتوویی سه‌ركه‌وتووانه‌ی پێكهێنانی تاكتیكی سه‌ركه‌وتنی ئێوه گورزی قورس له دوژمن وه‌شاندووه.
دوای ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌ی كه له ٣٠ ئایاردا ئێوه خستتانه خواره‌وه، له ٢٤ی ته‌مموزیشدا هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی له گۆڕه‌پانیی ئه‌شكه‌وتی برینداران خرایه خواره‌وه. دواتریش له ٢٥ی تهمموز تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له دوو قۆڵه‌وه به تاكتیكی دزه‌كردنه ناو داگیركه‌ران له هه‌رێمه‌كه‌یان كرده ئامانج و به سه‌ركه‌وتووی گه‌وره له‌وان درا، تانكێك تێكشكێنرا و لانیكه‌م ٥ داگیركه‌ر سزادران. ئه‌م چالاكییه سه‌ركه‌وتووه به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران كه ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕ، نمونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی لێدانی ههڵۆكانه.
له پاڵ سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی ئه‌م چالاكیه به ئه‌نجامانه، هه‌ر وه‌ها بوونه وه‌ڵامی هێرشی نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه بێتاوانه‌كان كه له په‌ره‌خی زاخۆ ئه‌نجامیدا، ئه‌مه‌ش ده‌ریخست كه گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان هێزی پاراستنی ره‌وای هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن. له هه‌مان كاتدا ئه‌م چالاكیانه كه له ساڵیادی حه‌وته‌مینی هێرشی قڕكردنی ده‌وڵه‌تی تورك داگیركهرن كه له ٢٤ی ته‌مموزی ٢٠١٥ بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و بزوتنه‌وه‌كه‌مان ده‌ستی پێكردبوو، جارێكی تر سه‌لماندی كه هه‌وڵه‌كانی پاكتاوی دۆزی هه‌بوون و ئازادی گه‌لی كوردستان پوچه‌ڵ بوونه‌وه.
ئێمه هه‌موو فه‌رمانده و شه‌ڕڤانان كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس‌دا به تاكتیكی ئافرێنه‌رانه له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران كه له‌و چالاكیه سه‌ركه‌وتووانه‌دا ره‌نجیان كێشاوه، له هه‌لومه‌رجی دژوار‌دا به ئیراده‌یه‌كی به‌رز خۆڕاگرییان كردوه، پیرۆز ده‌كه‌ین. ئێمه له پێشه‌وه به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، هه‌موو هاوڕێیانمان كه له هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس‌دا به‌شداربوون به شێوه‌یه‌كی فیدایی خۆڕاگری ده‌كه‌ن و هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چن به گه‌رمی سڵاویان لێده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین".
هـ . ب