پەژاك؛ گەلانی كورد و ئازەری دەبێت بەهوشیاریەوە لەبەرامبەر بەسیاسەتی دووبەرەكی بوەستنەوە

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پەژاك" راگەیەندراوێكی لەسەر نانەوەی فیتنە و دووبەرەكی رژێم لەنێوان پێكهاتەكانی كورد و ئازەری بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە؛ دەبێت گەلانی كورد و ئازەری بەهوشیارییەوە لەبەرامبەر سیاسەتی نانەوەی فیتنە بوەستنەوە.

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پەژاك" راگەیەندراوێكی لەسەر نانەوەی فیتنە و دووبەرەكی رژێم لەنێوان پێكهاتەكانی كورد و ئازەری بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە؛ دەبێت گەلانی كورد و ئازەری بەهوشیارییەوە لەبەرامبەر سیاسەتی نانەوەی فیتنە و دووبەرەكی رژێم لە نێو گەلاندا بوەستنەوە.

لەراگەیەندراوەكەی پەژاكدا هاتووە؛ لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی شەڕ و ناكۆكی لەنێوان چەند بنەماڵەیەكی كورد و ئازەری لەهەرێمی ئاواجیقی سەر بەشاری ماكو بەهۆی بەكارهێنانی كەشی سیاسی و فاشیستی لەلایەن رژێمی ئێران و هەندێ سەرچاوەی ترەوە، هەوڵدەدەن ناكۆكییە كۆمەڵایەتیەكان قوڵتر بكەنەوە كە ئەمەش زۆر مەترسیدارە. وەكو پەژاك ئەو دووبەرەكی نانەوەی رژێم شەرمەزار و ریسوا دەكەین و بانگەوازی لەهەموو هاوڵاتیانی كورد و ئازەری دەكەین پێكەوە ژیانی ئاشتیانەوە و ئازاد بپارێزن و پتەوی بكەن.

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان دەشڵێت؛ بۆ هەموو پێكهاتەكان ژیانی ئازادانە گەلانی كورد و ئازەری لەهەموو هەرێمەكاندا بەتایبەتی لەماكو داوا دەكەین، سیستەمێكی ئاشتیخوازانە لەسەر بنەمای ریزگرتنی دوولایەنە بۆنیاد بنن. نابێت گەلانی هەرێمەكە رێگە بدەنە رژێمی ئێران و ئەجینداكانی دەسەڵاتخوازی شۆڤێنیست بۆ بەكارهێنانی مەرامەكانیان ناكۆكیە كۆمەڵایەتیەكانی نێوان پێكهاتەكان بەكاربێنن. كۆمەڵگەیەكی ئازاد و راستەقینە، ئاشیخواز و پێكەوە ژیان و عەدالەتخواز پێویستە هەموو كێشەكانی خۆی بەپشتبەستن بەهێزی كۆمەڵایەتی خۆی و رێگرتن لەدەستێوەردان و نانەوەی ناكۆكیەكان رژێمی دەسەڵاتدار چارەسەر بكات.

ناكۆكییە كۆمەڵایەتیەكانی هاوشێوەی ئەوەی لە هەرێمی ئاواجیق روویداوە، ئەگەر بەپێكەوە ژیانی ئازادانە نێوان گەلان چارەسەر نەبێت، لەلایەن رژێمی ئێران و ئەجیندا تایبەت و فاشیستیەكانی نێوخۆ و دەرەوە دەربازی قۆناخی مەترسیدار دەبنەوە. ناكۆكی وەها شایستەی گەلانی كورد و ئازەری نییە كە بەسەدان ساڵە بەئازادانە بەیەكەوە دەژین و پەیوەندی قورس و قوڵی كۆمەڵایەتیان هەیە.

رژێمی ئێران و دام و دەزگاكانی حكومەت بەدوای دەرفەتێكدا دەگەڕێن سیاسەتی دووبەرەكی و ناكۆكی خۆیان لەهەرێمە جێبەجێ بكەن و بەدروستكردنی ناكۆكیی قوڵی نێوان پێكهاتەكان و نەتەوەكانی كورد و ئازەری، پەرە بەكۆمەڵكۆژی ئەتنیكی، چاندی و جەستەیی و تەنانەت سیاسەتی گۆڕانكاری دیمۆگرافی بدات. لەبەر ئەوەش بانگەوازی لەهەر دوو نەتەوەی كورد و ئازەری دەكەین هوشیار بن و بەبەهێزكردنی پێكەوەژیانی نێوان خۆیان، رێگە لەپیلانگێڕی و دەستێوەردانی ناپاكان بگرن و بەتێكۆشان رووبەروویان ببنەوە. چگۆنە هەر دەستێوەردانێكی ناراستەوخۆ و راستەوخۆ ئەجینداكان زەرەر لەهەردوو گەلی كورد و ئازەری دەدات.

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی پەژاكدا هاتووە؛ هەردوو گەلی كورد و ئازەری پێویستە بە هۆشیاری بڵندی هەردوولایان، رێگە لە ناكۆكیەكانیان و پەرەسەندنی بگرن و بەرێكخستن كردنی كۆمەڵایەتی خۆسەرلەچوارچێوەی بەهێزكردنی پێكەوەژیانی سەدان ساڵەیان كاروخەبات بكەن. لەم رێگەیەدا، دەبێـت هەر دوو گەلی كورد و ئازەری پشت بەئیرادەی خۆیان ببەستن و رێگە لەدەستێوەردانی رژێمی دەسەڵاتدار نەدەن، تەنیا رێگەی بەردەوامی ژیانی ئازاد و پێكەوەژیانی ئاشتیانەش تەنیا ئەمەیە.

لەكۆتاییدا پەژاك رایگەیاندوە؛ جارێكی تر رژێمی دەسەڵاتدار و ئەجیندا و لایەنە شۆڤێنییەكان بەهۆی هەڵپەرەستیەكانیان ریسوا و شەرمەزار دەكەین و داوا لەهەموو لایەك دەكەین بە لۆژیكی پاكەوە و بەپشت بەستن بەنرخە مرۆڤیی و كۆمەڵایەتیە هاوبەشەكانەوە، هەموو سیاسەتە مەترسیدارەكان پۆچەڵ و دوور بخەنەوە لەخۆیان. تەنیا هیوا و ئاواتی پەژاك پێكەوە ژیان و عەدالەتی كۆمەڵایەتیە گەلانە لەهەموو كوردستان و ئێرانە و لەم رێگەیەش یەك چركەسات دەست لەتێكۆشان بەرنادات.

ژ.ت