موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بۆ زاڵبوون بەسەر باشووری کوردستان و عێراق دا تۆقاندن دروست دەکات و جەختیشی کردەوە، کاتێک دەوڵەتی تورک ئەم چەمکە بەڕێوەدەبات، جیاوازی ناکات لە نێوان سەرباز و هاوڵاتیاندا. قەرەیلان جەختی لەوە کردەوە، تا ئێستا هیچ ناڕەزاییەتییەک نیشان نەدراوە و دەوڵەتی تورک بە ئاسوودەیی و ئاسانی جموجوڵی کردووە، بۆیە بە ئەنقەست سەیرانگا و هاوینەهەواری پەرەخی کردە ئامانج و بۆردومانی کرد.
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وەڵامی پرسیارەکانی ڕادیۆی دەنگی وڵات دایەوە.
* ڕۆژی ٢٠ی تەمووز دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گوندی پەرەخ لە حەفتانین. لەو ڕووداوەدا ٩ هاووڵاتیی عێراقی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. ئامانجی دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانی بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی چیە؟
سەرەتا سەرەخۆشی لەکەسوکاری هەموو ئەو کەسانە دەکەم، کە لەم هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم. خودا ڕەحمیان پێ بکات. ئەو خەڵکە بێ گوناە و بێتاوانە بە دەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوون. من بەتوندی ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتی تورک دەکەم. بێگومان نەک تەنها دەبێت ئیدانە بکرێت، بەڵکو دەبێت لە دژی ئەو عەقڵیەتە خوێنڕژ و داگیرکەرە تێکۆشانێک بەڕێوەبچێت.
ماوەی چەند ڕۆژێکە باس لەو ڕووداوە دەکرێت. ئەم بابەتە بەتایبەتی لە عێراق، باشووری کوردستان و بە گشتی کوردستان بە وردی باسی لێدەکرێت. پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوە بزانرێت، کە گوندی پەرەخ لە حەفتانینە، واتە هەرێمی حەفتانین پەرەخیش دەگرێتەوە. هەروەها یەک کیلۆمەتر و نیو لە سنووری تورکیاوە دوورە، لەوێ بارەگایەکی گەورەی سوپای تورک لە کریاڕەش هەیە، دەوڵەتی تورک ئێستا ٢٣ گردی حەفتانینی داگیرکردووە. واتە لە ٢٣ شوێن بنکەی سەربازییان دروست کردووە و زۆربەیان لە دەوروبەری پەرەخن، واتە هێزە داگیرکەرەکانی تورک لە پشت پەرەخەوەن و لە ڕۆژاواش هەر خۆی سنوور هەیە، واتە ناوچەیەکە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادایە. ئەوە ڕاستە، لە خوارەوە هێزەکانی سنووری عێراق لەسەر هێڵی کێرێ هەن، هەروەها هەندێک پێشمەرگە هەیە، بەڵام بە قورسی لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکدایە.
ئێستا هەندێک شت هەیە، کە زۆر ڕوون و ئاشکران:
یەکەم، سەرەتا پەکەکە هیچ پەیوەندییەکی بەم ڕووداوەوە نییە. دەوڵەتی تورک لەوێ باڵادەستە.
دووەم، وەک بەرپرسانی عێراق دەڵێن، ئەم ڕووداوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراوە. بێگومان هەروایه.
سێیەم، دەوڵەتی تورک ئەوەی بە هەڵە نەکردووە، بەڵکو بە ئەنقەست لێی داون، ئەوە گومانی تیادا نییە.
چونکە لەبەردەمیدا، لەو ماوەیەدا ٤٠٠-٥٠٠ ئۆتۆمبێل لەوێ ڕاوەستابوون. نزیکەی هەزار گەشتیار لەوێ بوون. دەوڵەتی تورکیاش دەزانێت، کە ئەمە شوێنێکی گەشتیارییە. باشە، دەوڵەتی تورک ئێستا بەو تەکنیکەی لە بەردەستدایە دەتوانێت مرۆڤێک لە ژێر دارێک دا بدۆزێتەوە و بیکاتە ئامانج و تیرۆری بکات، چۆن دەبێت لە ناوچەیەکی گەشتیاریی ئەوەندە گەورە، بە هەڵە لێیان بدات؟ واتە هیچ هەڵەیەک لەم ڕووداوەدا نییە، یان فەرماندەیەک لەو ناوچەیەدا بۆ حەزی دڵی خۆی لێیداون، بەڵام ئەو ئەگەرە زۆر لاوازە.
دەوڵەتی تورک دەیەوێت گەلی باشووری کوردستان و عێراق بترسێنێت
ئەوە نزیکایەتی و ڕەفتاری سیاسەتی دەوڵەتی تورکە. سیاسەتی تورک دەیەوێت باڵادەستیی خۆی لە باشوری کوردستان و عێراق دروست بکات، بۆیە دەیانەوێت بەم شێوەیە ترساندن و تۆقاندن، ڕفاندن ئەنجام بدات و بەوە خۆی زاڵ و باڵادەست بکات. بە هیچ شیوەیەک ئەوە یەکەم هێرش نییە، ماوەی چەند ساڵێکە لەسەر بنەمای ئەو سیاسەتە لە باشوری کوردستان، ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان هاوڵاتیانی مەدەنیمان کۆمەڵکوژ دەکات، بۆیە دەیانەوێت خەڵک بترسێنن. وادیارە نایانەوێت ئەو ناوچەیە ببێت بە ناوچەکی گەشتیاری و سەیران، ئەوان دەیانەوێت ئەو شوێنە چۆڵ بکرێت، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی باشووری کوردستان و ئەو ناوچانە لەلایەن سوپای تورکەوە داگیرکراون، سیاسەتێکی وەهایان لە دژی هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە بەڕێوەبردووە. لە مەتینا و خواکورک هەمان شت هەیە، بە واتایەکی تر ئەوان کەسیان لەو ناوچانەدا ناوێت، دەیەوێت باڵادەستیی تەواوی سەربازی دروست بکات. بەکورتییەکەی دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست ئەو هێرشەی ئەنجام داوە.
لەوانەیە پێشبینی ئەوەیان نەکردبێت، کە هێرشەکەیان ئەمجۆرە کاردانەوەیەی لێدەکەوێتەوە، ئەوان چاوەرێی کاردانەوەی وەهایان نەدەکرد، چونکە پێش ئەمەش کوشتارێکی زۆر هەبوو، بەڵام هیچ کەس کاردانەوەی نەبوو، بۆ نمونە لە بناری قەندیل و شیلادزێ و لەم دواییانە لە بامەڕنێ کۆمەڵکوژیی زۆری لەو شێوەیەی ئەنجامداوە، بۆ نمونە ساڵی پار نەخۆشخانەی سیکنی شەنگالی بردومانکرد و ٨ هاوڵاتیی مەدەنیمان شەهید بوون. ئەگەر لەو کاتەدا دەوڵەتی عێراق و حکومەتی کازمی کاردانەوەیان هەبوایە ئەوا ئەمڕۆ ئەوە ڕووی نەدەدا. دیسان لە مانگی ئابی ٢٠٢٠دا هەر دوو فەرماندەی سەربازیی سوپای عێراق زوبەیر حالی و محەمەد ڕەشید بە ئەنقەست لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کوژران، بەڵام دواتر سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆیشت و لەبەردەم ئەردۆغان ملی دانەواند و دانیشت. واتە ئەوان کاردانەوەیان نەبوو. بەم هۆیەوە دەوڵەتی تورک بە ئاسوودەیی و ئاسانی جموجوڵ دەکات، بەڵام ئەمجارەیان بەتایبەتی گەلی عێراق کاردانەوەیەکی زۆر بەنرخیان نیشاندا. لەبەرامبەر ئەوەدا وتی "ئیدی بەسە". لەو مانایەدا ئەم ڕووداوە گەیشتە ئاستێک، کە چیتر قبوڵ ناکرێت. کاردانەوەی وەهای لێکەوتۆتەوە. بێگومان کاتێک خەڵک هەڵوێستێکی وەها گەورەیان وەرگرت، هەم بەرپرسانی عێراق و هەم باشووری کوردستان لێدوانیان دا و لەسەر ئەم بنەمایەش ئیدی لەلایەن حکوومەتەوە کاردانەوە دروست بوو.
هەرچەندە کەموکوڕیشی هەبێت، بەڵام ئاستێک لە کاردانەوە هەیە، بەڵام ئەگەر پێشتر ئەم کاردانەوەیە هەبوایە ئەوا دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی ئەو جۆرە کۆمەڵکوژییانە پەرە پێبدات. ئەگەر ڕێگری لە دەوڵەتی تورک نەکەن، ئەوا دەتوانێت هەر کارێک بکات، چونکە دەیانەوێت باڵادەستی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا دروست بکەن، دەیانەوێت گەل سەرکوت و بندەست بکەن. بە پێی چەمکەکەیان ئامانجێکی وەهایان هەیە و لە کاتی پێویستدا بەبێ ئەوەی پێویست بە جیاکردنەوەی بزانن، سەرباز و خەڵکی مەدەنی لە یەک جیاناکەنەوە و لێیان دەدەن.
ئێستا دەوڵەتی تورک نکۆڵی لەو کۆمەڵکوژییە دەکات و سەرباری ئەوەش وتی، "پەکەکە ئەنجامی داوە". هەرچەندە دەوڵەتی عێراق سەلماندی، کە دەوڵەتی تورک ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەنجام داوە، بەڵام ئەو نکۆڵیکردن و ڕەتکردنەوەیە دەبێتە هۆی ئەوە جیهان ڕاستیی ئەوانی بۆ دەربکەوێت. ئەم ڕاستییە چییە؟ تورکیا هەمیشە لە کوردستان تیرۆر ئەنجام دەدات، بەڵام بە ئێمە دەڵێت، تیرۆریست. گەلەکەمان دەکوژێت، بەڵام بە ڕوونی دەڵێت، "من خەڵکی مەدەنی ناکوژم". بە هەموو شێوەیەک و بە تەواوی نکۆڵی لە گەلی کورد دەکات و بە هیچی نازانێت. ڕاستیی دەوڵەتی تورک نکۆڵیکردن، کۆمەڵکوژکردن و درۆیە، دەوڵەتی تورک تیرۆری دەوڵەتی ئەنجام دەدات. ئەوە ڕاستی و حەقیقەتی دەوڵەتی تورکە. سەیرکە، نکۆڵیی لەم ڕووداوەش کرد. ئێستا بەرپرسانی عێراق ئەوەیان سەلماندووە و پێی دەڵێن، تۆ ئەوەت کردووە، بەڵام حسابیش بۆ ئەوە ناکات. بۆ نموونە تائێستا وەڵامی عێراقیان نەداوەتەوە. وەک ئەوەی قسە لەگەڵ منداڵێک بکەن وتیان: 'مەکەونە تەڵەوە، وەرن ئێمە هاوکاری دەکەین'. لەبەر ئەوە ئەوان هیچ ڕێزێکیان نییە، ئەوان زۆر کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە، بەڵام هیچ ڕێز و حورمەتێکیان نەماوە، بەڵام ئەم ڕووداوە کەمێک زیاتر ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکی ئاشکرا کرد.
٣٠ هەزار سەربازی تورک لە باشووری کوردستان و عێراق دایە
ئێستا زۆربەی بڕیارەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق لەسەر ئەم مەسەلەیە ڕاستن، بەڵام ئەو ژمارانەی دەیدەن کەمێک کەمترن لەوەی هەیە. ڕەنگە زانیارییەکانیان تەواو نەبێت. لە ڕاستیدا ژمارەی ەو خاڵە سەربازیانەی دەوڵەتی تورک، کە لە باشووری کوردستان دروستکراون نزیکەی ١٠٠ خاڵن، بەڵام ژمارەی ئەو سەربازانەی لەسەر خاکی عێراق جێگیرکراون و چالاکن بەلانیکەمەوە ٣٠ هەزار سەربازن. ئێستاش هێزە تایبەتەکان، کۆماندۆ.... هتد و هەموو لیوا پسپۆڕەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستانن، واتە لە عێراق دان. باش دەبێت، کە مرۆڤ ئەمە بە دروستی بزانیت. بابەتێکی تر ئەوەیە، کە لە ماوەی ٣ مانگ دا و لە ٤ی نیسانەوە تاوەکو ١٤ی تەموز ژمارەی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر خاکی عێراق ٢ هەزار و ٥٧٤ و ژمارەی هێرشی هەلیکۆپتەرەکانیش ١٩٣٣ هێرش بووە.
ئێستا نامەوێت لەسەر ئەوە زۆر قسە بکەم، باشە کێ لەوە برپرسیارە، کە دەوڵەتی تورک بەو شێوەیە بە ئاسانی جموجوڵ دەکات. ئەوە هەر خۆی دیار و ئاشکرایە، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێستا گەلانی عێراق، دەوڵەت و حکومەتی عێراق دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەیە.
بەڕای من ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم و پارتی (پەدەکە) هەڵوێستێکی نوێ بگرنەبەر. ئەگەر بیانەوێت دەرفەتیان بۆ ڕەخساوە و دەتوانن هەڵوێستێکی نوێ لە بەرامبەر داگیرکاریی تورکیا پەرە پێبدەن، بە واتایەکی تر لە بەرامبەر زیادبوونی هەژموون باڵادەستیی داگیرکاری و دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، دەکرێت هەم هەڵوێستی نەتەوەیی کوردستانی و هەم عێراقیش پەرەی پێ بدرێت، هەم دەتوانن دەستکەوتی نوێ بەدەست بهێنن. لەم مانایەدا بەشێک لە سیاسەتی باشووری کوردستان هەر پێشتریش خاوەن هەڵوێست بوو، بەڵام ئەوانەی تا ئێستا هەڵوێستی خۆیان دەرنەبڕیوە، ئەوانەشی هاوکارییان دەکەن، دەتوانن دووبارە هەڵوێستی نوێ نیشان بدەن، چونکە ئەوە شتێک دەکرێت، لە هەمان کاتدا هیواش هەیە، کە ئەم سیاسەتە بگرنە بەر و دەستکەوتی نوێ بەدەست بهێنین. ئێمە هیوادارین لەم چوارچێوەیەدا پێشکەوتن ڕوو دەدات.
ئێستا هەندێک لە لایەنەکان دەڵێن، پەکەکە شەڕی لەگەڵ دەوڵەتی تورک‌دا هێناوە بۆ باشووری کوردستان. لە پەرلەمانی عێراقیش لەسەر ئەم بابەتە هەندێک گفتوگۆ کرا، بۆیە پێویستە لەم بارەیەوە هەندێک شت بگوترێت: واتە بە سەیرکردن و بۆچوونێک، کە تۆ بڵێت، پەکەکە لە باشوری کوردستانەوە دەپەڕێتەوە بۆ باکوری کوردستان و لەوێ هێرش دەکاتە سەر دەوڵەتی تورک و پاشان دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان، باس لەوە دەکرێت، بەڵام لە ئێستا هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە. لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا هیچ شتێکی لەم شێوەیە ڕووی نەداوە. ١٠ ساڵ پێش ئێستا ئاگربەست لەنێوان ئێمە و دەوڵەتی تورک‌دا هەبوو. دوو ساڵ و نیوی خایاند. بەپێی ئەو ئاگربەستە هەموو هێزەکانمانەوە کشاندەوە بۆ باشووری کوردستان. ئێمە پێشتر هەندێک لە هێزەکانمان کشاندەوە، بەڵام کاتێک بینیمان دەوڵەتی تورک نیازی خراپە ئێمە پاشەکشەمان راوەستاند. لەو کاتەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناو ئەو پرۆسە و قۆناغەدی کشانەوەی هێزەکانماندا بوو، ئەو ئاگاداری ئەوە بوو و قبوڵی کردبوو. عێراقیش بەشێوەی دیفاکتۆ ئەمەی قبوڵ کرد و هەموو کەس ئەمە دەزانێت.
ئێمە خاکی باشوری کوردستان و عێراق دەپارێزین
بۆ چارەسەر پێویستە گەریلاکان بکشینەوە بۆ باشوری کوردستان. پاشان ئەردۆغان، واتە دەوڵەتی تورک، هەرچەندە ڕێککەوتنەکە لە دۆڵمەباخچە واژۆ کرا، پرۆسەکەی تێکدا. سەیرکە، ئێمە ئێستا لە ساڵیادی ئەمەداین، ڕۆژی ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ ڕاستەوخۆ هێرشیان کردە سەر باشووری کوردستان. لەو کاتەوە دەوڵەتی تورک یەکلایەنە هێرشی کردە سەر ئەو ناوچانە، کە هێزەکانمانی تێیدا بوو. ئێمەش بە شێوەیەکی شەرعی و ڕەوا خۆمان و خاکی باشووری کوردستان دەپارێزین. واتە لەم چوارچێوەیەدا شەڕ ڕوودەدات. ئێمە جەنگمان نەهێنا بۆ باشوور، دوژمن ئەم شەڕەی هێناوەتە ئێرە. بەو شێوەیە نییە، کە ئێمە بڕۆین لەوان بدەین و ئەوانیش وەڵام بدەنەوە. هێرشی یەکلایەنە ئەنجام دەدەن و بە شێوەیەکی سەرەکی دەیانەوێت ئەو سنوورانە داگیر بکەن، کە پێیان دەوترێت میساقی میلی، ئێمەش دژی ئەوەین، ئێمە پارێزگاری لە خاکی عێراق و باشووری کوردستان دەکەین، چونکە دەیانەوێت داگیریان بکەن، واتە ئەمە بارودۆخی سەرەکی و جەوهەرییەکە و دەبێت لەم چوارچێوەیەدا تێگەیشتنی لەسەر هەبێت.
باشە، مادام ئێمە هەمیشە دەکرێنە هۆکاری هێرشەکان، ئەوکاتە بنکەی سەربازیی دەوڵەتی تورک لە بەعشیقە بەدوای چیدا دەگەڕێت؟ بۆ نموونە بۆچی دەوڵەتی تورکیا سەربازەکانی نەکشاندەوە؟ لە کاتێکدا دەوڵەتی عێراق ٣-٤ ساڵ لەمەوبەر داوای لێکردن سەربازەکانیان لە بەعشیقە بکشێننەوە. نەک هەر نەکشایەوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئێستا دەیەوێت بەنهێنی کەرکوک پڕبکات لە سەرباز. دەیەوێت ئەوێش لە ڕێگەی ئەو سەربازانەوە، کە لە شێوەی مەدەنیدا ناردونی و دەیانبەستێتەوە بە کارمەند و هەواڵدەرەکانی میتەوە داگیر بکات. لەوێ هێز دروست دەکات و مەشق و راهێنانیان پێ دەکات. واتە دەوڵەتی تورک پلانی بۆ سەر ئەم خاکە هەیە، ئەمە دەبێت ببینرێت. ڕەنگە لایەنێکی بابەتەکە پەکەکە بێت، بەڵام پەکەکە هەموو کێشەکە نییە. ئەوەش ڕاستییەکە و دەبێت و ببینرێت.
ئەم هێرشە لە دژی هەموو گەلانی ناوچەکەیە
ئەمڕۆ دوای ئەم هەڵوێستەی بەنرخەی گەلی عێراق هەندێک ڕاستی ڕوونبوویەوە، ئەوانە چین؟ لە دژی ئەم چەمکەی تورکیا، کە نیو عوسمانیش لە خۆی دەگرێت، بە تایبەتی گەلانی کورد، عەرەب، ئاشووری- سریانی، بە گشتی هەموو گەلانی ناوچەکە، دەتوانن هاوپەیمانییەک دروست بکەن، چونکە ئەم چەمکە تەنیا دژی کورد نییە، بەڵکو دژی عەرەب و ئاشووریشە، دژی هەموو گەلانی ناوچەکەیە، بۆیە زەمینەی هاوپەیمانی لەنێوان گەلان دا بەهێز بووە. لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هاوپەیمانیەتییەک لەسەر بنەمای ڕوانگەی نەتەوەیی دیموکراتیک دامەزراوە، بەڵام بە گشتی پێویستە هاوپەیمانیەتیی گەلان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دروست بکرێت. جارێکی تر، ئەم لایەنە دەرکەوت و ڕوون بوویەوە.
دووەم، هەرچەندە ئێستا دەوڵەتی عێراق کێشەی ناوخۆیی هەیە، بەڵام لە دژی دەوڵەتی تورک لە پێگەیەکی بەهێزدایە، بۆ نموونە ئەگەر ئەو سنوورە بۆ ماوەی ٢ مانگ دابخرێت و بازرگانی لەگەڵ تورکیا نەکات، دەتوانێت دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە لەناوببات. ئێستا تورکیا بە سایەی باشووری کوردستان و عێراق هەناسە دەدات، چونکە هەموو شتەکانی دەهێنێت و لێرە دەیفرۆشێت. ئەگەر ئێستا دەوڵەتی عێراق ئەمە بکات، ئیتر ناتوانن لەژێر سایەی ئەم قەیرانە ئابوورییەدا بەردەوام بن و دەڕوخێن. واتە عێراق کارتی ئابووریی هەیە و ئەم کارتەش دەستی عێراق بەهێز دەکات. عێراق دەتوانێت لەسەر ئەم بنەمایە هەڵوێستی هەبێت و بەم شێوەیە وەڵامی پێویست بە دەوڵەتی تورک بداتەوە.
بەم شێوەیە نەک تەنیا پەرەخ، بەڵکو ڕۆحی ١٣٨ مرۆڤمان، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی عێراق لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا شەهید بوون، هەموو شەهیدانی باشور و عێراق و ڕۆژئاوا، کە لەلایەن ئەو داگیرکەرییەوە کۆمەڵکوژکران شاد بکرێت. لەبەر ئەوە، دەبێت هەڵوێستێکی لەم شێوەیە پەرە و برەوی پێ بدرێت.
سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمرالی سیستمێکی ئاسایی نییە
* سیستمی ئەشکەنجە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ تاوەکو دێت قوڵتر دەبێتەوە. ئەم دۆخەی ئیمراڵی بەرەبەرە بەسەر زیندانەکانی دیکەی تورکیا بڵاودەکرێتەوە، ڕۆژ نییە تەرمی زیندانیان لە زیندانەکان نەهێرێتە دەرەوە. ئێوە لەمبارەیەوە چی دەڵێن؟
ئێمە هەمیشە دەڵێین، سیستەمی ئەشکەنجەی دەروونی ئیمراڵی سیستەمێکی ئاسایی نییە. لەناو خۆیدا کۆمەڵکوژی و فاشیزم هەیە. لە هەمان کاتیش‌دا سنووردار نییە بە ئیمرالییەوە، واتە ئەو سیستمە، کە دەوڵەتی تورک لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی دیکەی ئیمراڵی ئەنجامی دەدات، وردە وردە بەسەر هەموو زیندانەکانی تورکیا و کوردستاندا زاڵ دەکرێت، تەنهاش سنوردار نەکراوە بە زیندانەکان و بە هەموو بوارەکانی ژیاندا بڵاویان کردووەتەوە، لە سیستمێکی فاشیستی، چەوسێنەر و دیکتاتۆری دا ڕژێمێکی سیاسی دروستکراوە. بۆیە ئەمە شتێکی گشتییە و دەبێت لە دژی ئەوە تێکۆشانێک هەبێت. ڕێبەر ئاپۆ ٢٤ ساڵە بە ئیرادەیەکی گەورە و بە بەرخودان و خۆڕاگرییەوە لە بەرامبەر ئەمەدا خۆڕاگری دەکات. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی دەکەم. هاوکات سڵاو لەو هەڤاڵانە دەکەم، کە لە هەموو زیندانەکانی تورکیا و کوردستان خۆڕاگرن، سڵاویان لێدەکەم و سڵاوی گەریلایان بۆ دەنێرم.
ئێمە لە بەرامبەر ڕاستیی ڕێبەرایەتی دا لە ناو دۆخێکی ڕەخنەدان و ڕەخنە لە خۆ گرتنداین. ئێمە باش دەزانین کە ئەگەر لە ئاستی پێویستدا تێکۆشان لە دەرەوە ئەنجامبدرایە، ئەوا دوژمن تا ئێستا نەیدەتوانی هێرش بکاتە سەر ڕێبەر ئاپۆ، نەیدەتوانی بەمشیوەیە سیستمی ئیمراڵی بەسەر هەموو زیندانەکاندا بسەپێنێت. واتە ئەمە دۆخی ئێمەیە بەرامبەر هەموو هەڤاڵان لە زیندانەکاندا، ئێمە ئاگاداری ئەوەین، ئەمڕۆ هەم ڕێبەر ئاپۆ و هەم ئەو هەڤاڵانانەمان، کە لەلایەن دوژمنەوە گیراون بەرخۆدانێکی زۆر گرنگ و مێژوویی بەڕێوەدەبەن. تا ئێستا چەندین شەهیدیان داوە، بە ناوی 'خۆی کوشتووە' و 'نەخۆش کەوت' زۆر شەهید درا. قەدری ئیکیجی دوایین شەهید بوو. من بە ڕێزەوە یادی بەرز ڕادەگرم و بە ڕێزەوە سەری رێزی بۆ دادەنەوێنم. من لە کەسایەتیی قەدری ئیکیجی دا ئەو بەڵێنە دووپات دەکەمەوە، کە بە هەموو شەهیدانی زیندانەکەمان داومانە.
به كورتی، له زیندانه‌كاندا تێكۆشانێكی گرنگ هه‌یه. ده‌بێت هه‌موو هه‌ڤاڵانی زیندان ئه‌وه بزانن. ئێمه به قۆناغێكی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕین. تێكۆشانمان له به‌رزترین ئاستدایه. له چیا، له شه‌قام، له زیندان تێكۆشانێك هه‌یه. دوژمن ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی پاكتاو و قڕكردن باڵاده‌ست بكات، ئێمه له دژی ئه‌وه خۆڕاگری ده‌كه‌ین و ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌رخودانه گه‌یشتووه‌ته لوتكه. به تایبه‌تی ئه‌و به‌رخودانه‌ی ئێستا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌ڕێوه‌ده‌برێت ئه‌مه ده‌بینرێت. بێگومان سه‌رده‌مێكی به‌م جۆره دژواری خۆی هه‌یه. ئێمه ده‌زانین هه‌ڤاڵانمان له ناو زینداندا له‌و ژوره تاكهكهسیانهدا له ژێر گوشاردان. رێبه‌رایه‌تیمان له گۆشه‌گیری، ئیزۆلهكردن و گوشاری دژواردایه. وه‌ك ئێمه‌ش باسمان لێوه‌كرد ئه‌و دۆخه ته‌نیا به گۆشه‌گیری گوزارشتی لێناكرێت. بۆ نمونه ١٦ مانگه ئێمه زانیاریمان له رێبه‌رایه‌تییه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه. په‌یوه‌ندی ئه‌وان به جیهانه‌وه پچڕاوه. ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی به‌م جۆره دژوار هه‌یه. بێگومان ئه‌مه ئاسان نییه. ئێمه ده‌زانین كه بۆ ئه‌مه گیانبازی كراوه. به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی به‌م جۆره‌شدا ده‌بێت به تایبه‌تی هه‌ڤاڵانی زیندان به گیانی هه‌ڤاڵێتی ئاپۆیی كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. واته وه‌ك چۆن ده‌ڵێین رۆحی هه‌ڤاڵێتی ئاپۆیی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م شه‌ڕه‌یه كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن گه‌ریلاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م رۆحه به‌هێز بكرێت، له هه‌ر شوێنێك بێت، با ببێت، ده‌توانن بۆ كێشه و دژوارییه‌كان ببنه وه‌ڵام. پێشنیازمان بۆ هه‌ڤاڵانی زیندان ئه‌مه‌یه. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵانی ناو زیندانمان رۆحی هه‌ڤاڵێتی و رێكخراوی كۆمیناڵ له ناو خۆیاندا به‌ره‌وپێش ببه‌ن، بێگومان بێگومان له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرشێكی دوژمن له‌سه‌ر بنه‌مای رۆحی ١٤ی تهمموز سه‌رده‌كه‌ون. من له‌و بڕوایه‌دام كه هه‌ڤاڵانمان له‌و چوارچێوه‌دا قوڵبوونه‌وه و ده‌توانن ببنه وهلامدهرهوه، من جارێكی تر سڵاو له هه‌ڤاڵانمان له زیندان ده‌كه‌م، به تایبه‌تیش سڵاو و دڵسۆزی خۆم پێشكه‌ش به رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌م. من رایده‌گه‌یه‌نم كه به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان له چیا، له زیندانه‌كان و شه‌قامه‌كان به‌دڵنیاییه‌وه فاشیزم له‌ناو ده‌بات.
ئێمه به تێكۆشانی خۆمان ده‌مانه‌وێت په‌یمانی لۆزان له‌ناو ببه‌ین
*٢٤ی تهمموز ساڵیادی په‌یمانی لۆزانه. له هه‌مان كاتدا ئێوه باستان له‌وه‌كرد كه له ساڵی ٢٠١٥ دا له‌و رۆژه‌دا ده‌وڵه‌تی تورك دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ بزوتنهوهكهتاندا راگرت و كۆنسێپتی شه‌ڕی هه‌مه لایه‌نه‌ی ده‌ستپێكرد. ده‌وڵه‌تی تورك له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامی چۆنی به‌ده‌ستهێناوه. ئایا ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌یویست به‌ده‌ستیهێناوه؟
به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێت له‌باره‌ی په‌یمانی لۆزانه‌وه شتێك بوترێت. تێكۆشانی ئێمه بۆ له‌ناوبردنی په‌یمانی لۆزان و نه‌هێشتنیه‌تی. به‌ڵام سه‌رۆكی جه‌هه‌په پێشنیازی كرد ئه‌و رۆژه‌ی په‌یمانی لۆزانی تێدا واژۆكرا وه‌ك جه‌ژن رابگه‌یه‌نرێت. ئه‌مه‌ش مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌په‌رستییه. په‌یمانی لۆزان نكۆڵیكردنه له گه‌لی كورد و دابه‌شكردنی كوردستانه به‌سه‌ر چوار پارچه‌دا. له‌هه‌مان كاتدا پلانێكی هێزه ئیمپریالیستییه‌كانه له به‌رامبه‌ر هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌كه. واته نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له دژی كوردان، له راستیدا خراپه‌كارییه‌كه كه له هه‌رێمه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر هه‌موو گه‌لان كراوه. بۆ نمونه ئه‌و په‌یمانه گه‌لی عه‌ره‌بی هێنایه ئاستی چینی دووه‌م. له‌سه‌ر مێز نه‌خشه‌یان دروست كرد، عه‌ره‌بیان كرده ٢٢ پارچه و كوردستانیان كرده ٤ پارچه، نكۆڵیان له مافی هه‌موو كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان كرد. واته بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌تیان به بنه‌ما گرت. به‌هۆی ئه‌وه‌وه به‌رده‌وام له هه‌رێمه‌كه مردن و كۆمه‌ڵكوژی روویاندا. ئه‌وا ٩٩ ساڵه له كوردستان خوێن راناگیرێت. هه‌ر بۆیه ئه‌مه په‌یمانێكی به‌م جۆره‌یه، ده‌بێت ئه‌مه بزانرێت.
بۆنمونه ده‌وڵه‌تی تورك له شوباتی ١٩٢٢ بڕیاری خۆبه‌ڕێوه‌بری كوردانیدا. واته خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد له توركیا بابه‌تێكی ره‌وایه، به‌ڵام دوای ئه‌م په‌یمانه كاتێك ده‌وڵه‌تی تورك بینی كه هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان قه‌بوڵی ناكه‌ن، ئه‌ویش نكۆڵی كرد و له تۆماری خۆی سڕیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س پێینه‌زانێت. واته سه‌ره‌كیترین شت كه له كوردستان رێگه‌ی له‌به‌رده‌م سیستمی جینۆساید كرده‌وه و بووه هۆكاری ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵكوژییه ئه‌م په‌یمانی لۆزانهیه. ده‌بێت ئێمه ئه‌وه بزانین.
ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر به ئێمه رۆژی به‌و جۆره گرنگ هه‌ڵده‌بژێرێت. ساڵیاده‌كان به‌م جۆره له‌به‌رچاو ده‌گرێت. له‌به‌ر ئه‌وه له ٢٤ی ته‌مموزی ٢٠١٥ له دژی ئێمه ده‌ستی به هێرش كرد. به راستیش دوو ساڵ و نیو دانوستان هه‌بوون. رێككه‌وتنی دۆڵمهباخچهكرا. ئیتر كێشه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌چوو، گه‌یشتبووه ئاستێك كه چه‌ك به ته‌واوه‌تی له‌ئارادا نه‌مێنێت. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك و ئه‌ردۆغان ده‌یانویست شێوازی سریلانكا به‌كاربهێنن. سریلانكاش له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی تامیل قۆناغی دانوستانی ده‌ستپێكرد و دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ریلاكان سست بوون و بڕوایان كرد كه به راستی چاره‌سه‌ری به‌ره‌وپێش ده‌چێت. واته كه‌وتنه داوه‌وه و سریلانكا كتوپڕ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی گه‌وره‌یه و سڕینه‌وه‌ی پێشخست. ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یوسیت بیكات ئه‌وه‌بوو.
سه‌د رۆژه له زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین به‌رخودانی مێژوویی گه‌ریلاكان هه‌یه
ئاخۆ له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتن؟ نا. ئه‌وان ئه‌و كات به فه‌رمی له زاری وه‌زاره‌تی ناوخۆوه رایانگه‌یاند، وتیان ‘له نیسانی ٢٠١٧دا كه‌س ناوی په‌كه‌كه‌ی به زماندا نایات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێك به ناوی په‌كه‌كه بوونی نامێنێت‘. واته ئه‌و كاته‌ی ویستیان پاكتاومان بكه‌ن. پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئئهوهدا تێپه‌ڕبوو. ئێستا شه‌ڕی هه‌ره به‌رفراوان رووده‌دات و ئاكه‌په-مه‌هه‌په له‌و ئه‌ركه‌ی له ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌ریگرتبوو سه‌رنه‌كه‌وتوه. ئێستا ساڵێكی ماوه و كۆتا به‌ختی تاقیده‌كاته‌وه. له ساڵی ٢٠٢٢وه به هه‌مووی هێزی خۆیه‌وه هێرش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌نجام، به‌ڵام ناتوانێت بگاته ئه‌نجام. ئه‌وه ١٠٠ رۆژه له هه‌رێمه‌كانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا شه‌ڕی زۆر دژوار رووده‌دات. ده‌وڵه‌تی تورك هه‌رگیز زیانه گیانییه‌كانی له‌و شه‌ڕه‌دا رانه‌گه‌یاندووه. واته له مێژووی خۆیدا له باشوری كوردستان ئه‌و هه‌موو زیانه گیانیهیان به‌رنه‌كه‌وتووه. دیسان سه‌رباری به‌كارهێنانی تهكنهلۆژای پێشكه‌وتوو و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی وه‌ك چه‌كی كیمیایی، بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی ته‌رمۆباریك، به‌رخودان و شه‌ڕێكی به‌و جۆره گه‌وره كه ١٠٠ رۆژه بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه، نه‌كراوه و له‌و شه‌ڕه‌شدا ده‌وڵه‌تی تورك تا ئێستا ئه‌نجامی به‌ده‌ستنه‌هێناوه. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه ده‌وڵه‌تی تورك وێڕای هاوكاری و ته‌كنیكێك كه ئه‌وه ٧ ساڵه له به‌رامبه‌ر ئێمه رایگه‌یاندووه و به‌كاریده‌هێنێت، له دژی گه‌ریلا سه‌رنه‌كه‌وتووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راستی كوردستان راستییه‌كی گه‌وره‌یه، راستییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا و هزری رێبه‌ر ئاپۆ بۆ گه‌نجانی كورد، ژنانی كورد و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كورد بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و گیانێكی ئافراندووه. بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای رامانی رێبه‌ر ئاپۆ دامه‌زراوه، رێگه ده‌دات كه ئافرێنه‌ری مرۆڤ به‌ره‌وپێش بچێت، قاره‌مانێتی بژییه‌ت و گیانی فیدایی بێته ئاراوه. له سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه وشیاری پێشبكه‌وێت. واته ئه‌م شه‌ڕه له رووی شێواز و ستراتیژیك و تاكتیكدا به وشیارییه‌كی زۆره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. ستراتیژی گه‌ریلای ئازادی كوردستان و بزوتنه‌وه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ستراتیژی كۆلۆنیالیستی تورك سه‌رده‌كه‌وێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په كه ئه‌م شه‌ڕه‌ی هه‌ڵگیرساند و بڕیاری له‌سه‌ردا، ئه‌مڕۆ به‌ره‌و رووخاندن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت. واته ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌رۆككۆماری سریلانكادا هات، ئێستاش هه‌مان شت به‌سه‌ر حكومه‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌دا دێت. ئه‌وانیش دووچاری هه‌مان چاره‌نووس ده‌بنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رچاو ناگرن و به كۆمه‌ڵكوژییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن. ویستمان كێشه‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان ویستیان به مه‌رگ ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. به‌ڵام قۆناغه‌كه ٧ ساڵه به‌رده‌وامه و جارێكی تر ده‌ریخست كه به سیاسه‌تی مردن و قڕكردن ناتوانن بگه‌نه هیچ ئه‌نجامێك و تاكه چاره‌سه‌ری قه‌بوڵكردنی هه‌بوونی گه‌لی كورده و ده‌بێت چاره‌سه‌ری سیاسی به بنه‌ما بگیرێت. رێگه‌ی تر نه‌ماوه، ئه‌م راستیه به‌م شه‌ڕ ٧ ساڵه جارێكی تر كه‌وته‌وه به‌رچاو.
هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوا
*رۆژانه هێرشی زۆر ده‌كرێته سه‌ر رۆژئاوا. ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو رۆژێك به فڕۆكه‌ی سیخوڕی تیرۆر ئه‌نجام ده‌دات و ناوچه‌كان بۆردومان ده‌كات. ئێستا له راگه‌یاندندا ده‌وترێت كه هێزه‌كانی تر له ناوچه رێگه‌یان توركیا نه‌كردووه‌ته‌وه به‌ڵام كاتێك سه‌یری هێرشه‌كانیش ده‌كه‌ن، ناكۆكیه‌ك دێته ئاراوه. ئایا ده‌وڵه‌تی تورك له هێزه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ڵامی به‌ڵێی وه‌رگرتووه یان نا؟ ئێوه ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه چی بڵێن؟
وه‌ك ئێوه‌ش ده‌زانن، به‌ر له ماوه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی باڵای تاران به‌ڕێوه‌چوو. ئاشكرایه كه ده‌وڵه‌تی تورك به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گڵۆپی سه‌وزی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌گه‌ر به شاراوه‌یی هه‌ندێك په‌یمانیان به‌ستووه ئه‌وه بابه‌تێكی جیاوازه. به‌ڵام دیاره كه ئه‌وان هیچ رێگهپێدانێكیان پێنه‌دراوه. به‌ڵام ئاشكرایه كه ده‌وڵه‌تی تورك له دژی رۆژئاوا و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا شه‌ڕی راگه‌یاندووه. وه‌ك چۆن له باشور شه‌ڕی راگه‌یاندن و شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئێستاش ده‌وڵه‌تی تورك به هه‌مان شێواز له رۆژئاوا و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا شه‌ڕ ده‌كات. شه‌ڕ به واتای ئه‌وه نایات كه سه‌ربازان له‌سه‌ر زه‌وی هێرش بكه‌ن. نا. ئێستا شه‌ڕی سیاسی- دیپلۆماسی به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئێستا به درۆن شه‌ڕ ده‌كات، ئیتر هه‌واڵگرییه‌كه‌ی شه‌ڕ ده‌كات، ئێستا به تۆپ شه‌ڕ دهكاتكاتیوشا و تۆپیش ئێستا تاڕاهیهك هێنده‌ی هێزی ئاسمانی كاریگه‌ره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌ر بنه‌مای رێكخراو هه‌ڵده‌دات. واته ئێوه لێی ده‌ڕوانن هه‌موو رۆژێك گونده‌كانی شه‌هبا تۆپباران ده‌كات، هه‌موو رۆژێك له جزیره، كۆبانێ، عه‌ین عیسا و له هه‌موو گونده‌كان تۆپباران ده‌كات. واته ئه‌مه شه‌ڕه، با كه‌س گومانی نه‌بێت.
ئێستا دیاره كه ده‌وڵه‌تی تورك به‌م جۆره له‌سه‌ر سنووره‌وه شه‌ڕه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات و دۆخه‌كه بگۆڕێت و هه‌ندێك دۆخی دیفاكتۆ بخوڵقێنێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده هێرش بكات هێزه‌كانی ئه‌وێش وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، به‌م جۆره ده‌یه‌وێت له دۆخه‌كه‌دا گۆڕانكاری دروست بكات. ئه‌مه گه‌مه‌یه‌كه.
ئێستا له روانگه‌ی منه‌وه ده‌بێت خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، قه‌سه‌ده و هێزه‌كانی دیكه‌ی باكور-رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌م راستیه ببینین. واته ده‌بێت هیچ كه‌س وابیر نه‌كاته‌وه كه ده‌وڵه‌تی تورك به هێزێكی زۆره‌وه هێرش ده‌كات و دواتریش وه‌ك شه‌ڕ ناوی لێده‌نێت. ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات ئه‌وه‌یه، به هه‌موو جۆرێك شه‌ڕه. ده‌بێت به‌م جۆره هه‌ڵبسه‌نگێنرێت هه‌م بۆ هاوبه‌شه‌كانیان و هه‌میش بۆ رای گشتی به باشی شیبكرێته‌وه. واته ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی تورك هه‌موو رۆژێك له به‌رامبه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان، له هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رماندانه‌ی كه له دژی داعش شه‌ڕیان كردووه و تێكۆشاون هێرش ئه‌نجام ده‌دات. وه‌ك چۆن چه‌ند هه‌ڤاڵی ئه‌وان كه له شه‌نگال له دژی داعش شه‌ڕیان كردبوو شه‌هیدیان كردن، له رۆژئاوا به هه‌مان شێوه هێرش ده‌كه‌ن. له دوایین حاڵه‌تیشدا هه‌ڤاڵ ژیان تۆڵهه‌ڵدان و دوو هه‌ڤاڵی ئه‌ویان تیرۆر كرد. من له كه‌سایه‌تی فه‌رمانده‌ی به‌نرخ ژیان تۆڵهه‌ڵدان هه‌موو شه‌هیدانمان كه له‌و هێرشانه‌دا شه‌هیدبوون به بیردێنمه‌وه و به‌ژنی خۆمان به رێزه‌وه به‌رامبه‌ر یادی ئه‌وان داده‌نه‌وێنم. ئه‌وان له هه‌مان كاتدا شه‌هیدی هه‌موو كوردستانن.
بۆ نمونه سه‌رنج بده‌ن، ژیان تۆڵهه‌ڵدان كێیه؟ فهرماندهیهكه كه ١٠ ساڵه له دژی چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕ ده‌كات و ئێستاش فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌كینه‌ی دژه تیرۆره. هێزه‌كانی دژه تیرۆر هێزێكی تایبه‌تن كه بۆ شه‌ڕ له دژی تیرۆری داعش رێكخراوه و به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌جوڵێته‌وه. ئێستاش فه‌رمانده‌یی ئه‌و هێزه ده‌كرێته ئامانج. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌م راستیه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی به خۆیان ده‌ڵێن هاوپه‌یمانی بێده‌نگ بن، ئه‌مه به‌و واتایه‌یه كه ئه‌وانیش هاوبه‌شن. واته هه‌ڤاڵێكی ئه‌وان كه هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ڵی خه‌باتیان ده‌كرد، شه‌هید ده‌بێت. ده‌ی ئه‌مه چۆن ده‌بێت. شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه پێویسته. به راستیش له‌و رووه‌وه پێویستی شۆڕشی رۆژئاوا به دیپلۆماسیه‌كی به‌رهه‌مدارتره. واته ده‌بێت ئه‌مه هه‌م بۆ رای گشتیی و هه‌میش بۆ هاوكاره بیانیه‌كانیان باش شرۆڤه بكرێت.
هێزه‌كانی رۆژئاوا مافی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان هه‌یه
ئه‌وانیش مافی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌كرێت تۆڵه بكرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ بكرێت، ئه‌مه وه‌ك شه‌ڕێكی سنوورییه كه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت، تێبگه‌یه‌نرێت. نا، به‌ر له هه‌موو شت ده‌بێت رای گشتیی و هو هێزانه تێبگه‌یه‌نرێن، ئه‌و كاته یان ده‌بێت ئه‌و هێرشانه رابگیرێن یانیش وه‌ڵام بدرێنه‌وه. خوێن ڕشتن، خوێنی مه‌ده‌نی و فه‌رمانده‌كانیش ده‌ڕێژرێت. خۆی له خۆیدا دوو گروپ كراونه‌ته ئامانج: یه‌ك ئه‌و فه‌رماندانه‌ی دژی داعش شه‌ڕیان كردووه و ئه‌وه‌ی تر گه‌لی مه‌ده‌نیه.
ده‌وڵه‌تی تورك بۆچی ئه‌مه ده‌كات؟ ئه‌م ده‌وڵه‌ته به تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت به رشتنی خوێن درێژه به ده‌سه‌لاتداری خۆی بدات. واته له داهاتوودا هه‌ڵبژاردن هه‌یه، ده‌یه‌وێت به‌ر له هه‌ڵبژاردن به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی جه‌ماوه‌ر به ده‌وری خۆیه‌وه كۆبكاته‌وه و له دژی كوردان، له دژی باكور- رۆژهه‌ڵاتی سوریا به شه‌ڕیان بدات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت. واته به رشتنی خوێن ده‌یانه‌وێت درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن. بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌م جۆره چه‌په‌ڵ و خوێنمژه. ئه‌و هه‌مووه سادیست و ئازاردهرهن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش شه‌هبا، جزیر و هه‌موو شوێنێكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن. ئه‌و فه‌رماندانه‌ی كه له دژی داعش شه‌ڕیان كرد و كاتێك له‌سه‌ر كاره‌كانیان بوون، له رێگادا كتوپڕ به‌ره‌وڕووی هێرشبوونه‌وه و شه‌هیدبوون. شه‌ڕێكی به‌م جۆره ترسنۆكانه و پیلانگێڕانه هه‌یه. به‌م جۆره شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ده‌بێت هه‌موو كه‌س به‌رامبه‌ر ئه‌وه خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت. بێگومان به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بیچت سیاسه‌تمه‌داران و پێشه‌نگانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا پێكه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز تێكۆشانی سیاسی، دیپلۆماسی و سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ببه‌ن. له‌م بواره‌دا ده‌بێت هێزه‌كانی ناوخۆ و هه‌میش ده‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یان پێبدرێت و خۆی له خۆیدا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌ڵام بده‌نه‌وه. واته ئه‌مه له به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوا و باكور و رۆژهه‌لاتی سوریایه. ده‌بێت بزانن كه ئه‌م شه‌ڕه ئێستا رووده‌دات. له راستیدا ده‌وڵه‌تی تورك ئێستا به‌رامبه‌ر ئه‌وان شه‌ڕێكی تایبه‌تی به‌م جۆره و شاراوه به‌ره‌و پێش ده‌بات و ده‌بێت به گوێره‌ی ئه‌مه وشیار بن. ده‌بێت خۆیان نه‌كه‌نه ئامانج، ده‌بێت خۆیان بپارێزن و به‌م جۆره بجوڵێنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت بزانن كه ئه‌مه دۆخی شه‌ڕی نائاساییه.
تاڵانكردنی ژینگه و دارستانه‌كانی كوردستان
* له‌م دوواییه‌دا هه‌واڵ له باره‌ی چۆنێتی تاڵانكردن و كۆمه‌ڵكوژی دارستانه‌كانی كوردستان بڵاوكرایه‌وه. ئێوه وه‌ك بزوتنه‌وه بۆ هه‌ندێك ئاراسته و مه‌یل كه پێشتر به‌رامبه‌ر دارستانه‌كانی توركیا كرابوون وتبووتان بوه‌ستن و ره‌خنه‌تان لێگرتبوو. له قۆناغی ئێستادا ئێوه ده‌تانه‌وێت له‌و باره‌وه چی بڵێن.
راسته رێكخراوێك به ناوی ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر هه‌یه. چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا دامه‌زراوه. گروپێكی وڵاتپارێزن. نه‌ك به چه‌ك، شێوه‌ی ئاگرتێبه‌ردان به‌كارده‌هێنن. وتیان ‘ئێمه لێپێچینه‌وه له دوژمن ده‌كه‌ین، ده‌بینه وه‌ڵامی شه‌هیدان‘، به‌ڵام له رووی رێكخراوه‌ییه‌وه په‌یوه‌ندی ئۆرگانیان به ئێمه‌وه نییه. كه شێوازی سوتاندنی دارستانه‌كانیان به‌كارهێنا ئێمه ره‌خنه‌مان لێگرتن، ئێمه دژی سوتاندنی دارستانهكانین. به‌ڵام ئێستا دوژمن به تایبه‌تی له بۆتان هه‌موو دارستانه‌كانی خه‌رزان، دێرسم، ئامه‌د و كوردستان ده‌بڕێته‌وه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه له توركیا ئه‌و هه‌مووه هه‌لیكۆپته‌ر، فڕۆكه و ئاگركوژێنه‌وه بۆ پاراستنی دارستانه‌كان دابین ده‌كرێت. واتا دارستانه‌كانی كوردستان له‌ناو ده‌بات، به‌ڵام دارستانه‌كانی توركیا ده‌پارێزێت. جیاكارییه‌كی گه‌وره ده‌كرێت.
ژینگه‌پارێزانی توركیاش له‌م بواره‌دا سه‌رنه‌كه‌وتن. واته كاتێك بابه‌ته‌كه ده‌بێت دارستانه‌كانی توركیا كاردانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كان له كوردستان بێده‌نگن. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌مووه جیاكاری، كۆمه‌ڵكوژی داره‌كان، كۆمه‌ڵكوژی دارستانه‌كان هه‌یه، ئێمه چۆن ره‌خنه له رۆڵه‌كانی ئاگر بگرین! ئه‌وان وتیان كه دوژمن له هه‌موو روویه‌كه‌وه جیاكاری ده‌كات و وتیان كه مافیان هه‌ی ه چالاكی بكه‌ن. ئێستا ئه‌گه‌ر رۆڵه‌كانی ئاگر به هه‌مان شێوه له توركیا ئاگر بكه‌نه‌وه، كێ ده‌توانێت هیچ شتێكیان پێبڵێت! له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت رۆشنبیران، ژینگه‌پارێزان، ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ژینگه و وێرانكردنی دارستانه‌كان له كوردستان ده‌ڕوانن هیچ ناكه‌ن، ده‌بێت به‌ر به‌و شته بگرن.
*پێشتر له باره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێست به‌شداری له بزوتنه‌وه‌ی ئێوه‌دا بكه‌ن ئێوه هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاجیاتان ده‌كرد. ئێوه باستان له‌وه‌كرد كه گه‌نجان ویستیان به‌شدار ببن به‌ڵام رێگه‌یان نه‌بینیه‌وه. ئێوه په‌یوه‌ست به شێوازی ئه‌مه ده‌تانه‌وێت باسی چی بكه‌ن؟
به‌ڵێ. له باره‌ی به‌شداربووندا ده‌توانم باسی هه‌ندێك شت بكه‌م. واته به‌شداربوون پێویسته. ئێمه ده‌زانین كه هه‌ڤالانی گه‌نج كه ده‌یانه‌وێت ببهشداربن هه‌ن. به‌ڵام دوژمن زۆر رێوشوێنی گرتووه. ئه‌مه‌ش راستیه‌كه. بۆ نمونه خۆگه‌یاندن به گۆرشهپانه ناوه‌ندییه‌كان زۆر دژواره. به‌ڵام هه‌ر كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گه‌ریلا ده‌توانێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌یاله‌ته‌كان بكات و له ناوخۆوه به‌شداربێت. له‌م رووه‌وه ده‌بێت گه‌ریلاكان له ئه‌یاله‌ته‌كان ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێستی وه‌رنه‌گرتنی شه‌ڕڤانی نوێ ببن. به هه‌ڵسوكه‌وتێكی له‌م چه‌شنه مرۆڤ ده‌توانێت ئاسته‌نگیه‌كانی كه دێنه پێشه‌وه تێپه‌ڕێنێت. رێگه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه.
*ئه‌گه‌ر دوا وته‌تان هه‌بێت، ده‌توانن ئه‌و دوا وته‌یه رابگه‌یه‌نن.
به گشتی ئێمه به سه‌رده‌مێكی مێژوویی‌دا تێپه‌ڕده‌بین، بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌مان، بۆ گه‌له‌كه‌مان كاتێكی زۆر ستراتیژییه. ئیچمه ده‌مانه‌وێت كه له‌م بابه‌تی قۆناغه‌دا ببینه وه‌ڵامده‌ره‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت هه‌موو هه‌ڤاڵان و هه‌موو وڵاتپارێزان خاوه‌نداری له ئه‌ركی خۆیان بكه‌ن. ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه گه‌لی كوردستان دهتواانێت ناوی خۆی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن بنوسێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هه‌موو گوێ‌گران به رێزه‌وه سڵاو ده‌كه‌م و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم".
ژ. ت/ هـ . ب