شاندی ئاشتی و ئازادی سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد
شاندی ئاشتی و ئازادی سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد لە سلێمانی. لەسەر مەزاری ئەو سەرکردەیەی کورد داوای ئاشتی و ئازادیان بۆ کوردستان کرد.
شاندی ئاشتی و ئازادی سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد لە سلێمانی. لەسەر مەزاری ئەو سەرکردەیەی کورد داوای ئاشتی و ئازادیان بۆ کوردستان کرد.
شاندی ئاشتی و ئازادی نێودەوڵەتی، کە پێکدێت لە نوێنەری ١٤ وڵاتی ئەورپی دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانیاندا لە دژی داگیرکاری و تورکیا، ئەمڕۆ سەردانی مەزاری سەرۆک کۆماری کۆچکردوو و پێشوتری عێراقیان کرد.
حوسێن یەڵماز ئەندامی شاندی ئاشتی لەسەر مەزاری مام جەلال وتی: "ئێمە سەری خۆمان بۆ خەباتی مام جەلال و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان دادەنەوێنین. مام جەلال سەرکردەیەکی هێژای گەلی کورد بوو و هەموو ژیانی خۆی بۆ ئاشتی ئازادی کوردستان تەرخانکرد."
هەروەها ناوبراو وتیشی، ئێمەش لەسەر مەزاری پیرۆزی مام جەلال داوای ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان دەخوازین، داواکارین کۆتایی بە داگیرکاری بۆ سەر خاکی کوردستان بێت و لایەنە سیاسیەکانیش یەکێتی و یەکڕیزیی ناوخۆیان بپاریزن."
ژ.ت