شلێر رەسولی گیانی لەدەستدا
ژنانی مەریوان بەهۆی گیانلەدەستدانی شلێر رەسولی رژانە نێو شەقامەکان و تۆڕەیی خۆیان پیشاندا.
ژنانی مەریوان بەهۆی گیانلەدەستدانی شلێر رەسولی رژانە نێو شەقامەکان و تۆڕەیی خۆیان پیشاندا.
شلێر رەسولی کە چەند لەمەوبەر بۆ ئەوەی خۆی لە دەستدرێژی پیاوێکی دراوسێیان رزگار بکات، لە باڵەخانەیەک خۆی هەڵدایە خوارەوە و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. دوای گیان لەدەستدانی شلێر روسولی ژنان رژانە نێو شەقامەکانی مەریوان و بەهۆی نەبونی ئاسایشی کۆمەڵایەتی نارەزاییان دەربڕێ.
شلێر رەسولی خاوەنی دوو منداڵە و بە پێی قسەی شایەدحاڵەکان بۆ ئەوەی خۆی لە دەستدرێژی پیاوێک رزگار بکات، لە نهۆمی دوەمی باڵەخانەیەکدا خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.
ژنانی مەریوان کە دوو رۆژە بە خۆپیشاندانەکانیان ناڕەزایی لەبەرانبەر ئەم تاوانە ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ لەگەڵ بڵاوبونەوەی گیان لەدەستدانی شلێر رەسولی رژانە نێو شەقامەکان و دروشـمیان لەدژی دەستدرێژکاران وتەوە.
ف.ق