سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ماڵئاوای کرد

دوای ئەوەی داداگای فیدراڵی عێراق بریاریدا درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نا یاساییە و ئەو پەرلەمانەی هەڵوەشاندەوە، ئەمرۆ بە یەکجاری سەرۆکی پەرلەمان ماڵئاوای لە فەرمانەرانی پەرلەمان کرد.

دوای ئەوەی تەمەنی یاسایی بەسەرچووبوو لە ڕۆژی ٩/١٠/٢٠٢٢، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ تەمەنی خولی پێنجەمی تا پایزی ٢٠٢٣ درێژکردەوە، ئەوەش بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

لەسەر ئەو کارە نایاساییە سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، یوسف محەمەد سادق و جووڵانەوەی نەوەی نوێ، سکاڵایەکیان خستە بەردەم دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسایەکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەیوەست بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ ماوەی یەک ساڵ، بەهۆی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، سکاڵاکاران پشتیان بەست بۆ کۆمەڵێک مادە و بڕگەی نێو دەستوور کە جەخت دەکاتەوە لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا.

لەسەر ئەو سكاڵایە دادگای فیدراڵی عێراق لە ٣ ئایاری ٢٠٢٣  بڕیایدا کە درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نا یاساییە و ئەو پەرلەمانە هەڵوەشێتەوە.

ئەمرۆ سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕێواز فایەق ماڵئاوای  لە کارمەندانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد و دەستی لە کارەکەی بەردا، هاوکات وا بڕیارە هەموو پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەن ڕۆژی داهتوو بە شێوەیکی فەرمی خانەنشین بکرێن.  لەبەر ئەوەی پەرلەمان بە شێوەیکی فەرمی هەڵەوشاوەتەوە،  بەم پێەش بە گوێرەی یاسا حکومەتی ئیستای هەرێمی کوردستان دەبێتە حکومەتێکی کار بەرێکەر تا هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

بە پێ ئەو دەستور و یاسای عێراقی دەتوانین بەم شێوەیە دەسەڵات و تواناکانی حکومەتی کاربەرێکخەر دیاری بکرێت.

١- حکومەتێکە دەسەڵاتی سنوردارە بە رایی کردنی کاروبارە کارگێرییە رۆژانەییەکان.

٢- لەچەند بارێکی دیریکراویی یاساییدا دێتەبوون .

٣- بۆ قۆناغێکی راگوزەرییەو ماوەیەکی دیاریکراوی نیە هاوشێوەی خوولی حکومەتێکی ئاسایی.

٤- پشتەوانی و رەوایەتی پەرلەمانی نییە کە خۆی لە متمانە پێدان بە خودی کابینەکەو بەرنامەی کاری کابینەکەدا دەبینێتەوە.

هـ . ب