سوپای تورک بۆردومانی گوندەکانی بەدلیسی کرد
لە ١٠ گوندی ناوچەی خیزان 'قەدەغەی هاتووچۆ' بەردەوامە. دەوروبەری گوندەکان شەوی رابردوو لە لایەن سوپای تورکەوە بۆردومان کران.
لە ١٠ گوندی ناوچەی خیزان 'قەدەغەی هاتووچۆ' بەردەوامە. دەوروبەری گوندەکان شەوی رابردوو لە لایەن سوپای تورکەوە بۆردومان کران.
لە ناوچەی خیزانی بەدلیس 'قەدەغەی هاتووچۆ و چوونە دەرەوە لە ماڵ' لە گوندەکانی حوزەران، ئاکونیس، گۆڤان، لانیلان، خولەپور، کەکولان سورەح، پەرتاوان، کوران و مەزرا پسیان لە دووەم رۆژدا بەردەوامە. دوای ئەوە قەدەغەیەی دوو شەو بەر لە ئێستا لە کاتژمێر ٢١:٠٠دا راگەیاندرا، لەو ناوچانە هێرشی سەربازی دەستی پێکرد و هێشتاش بەردەوامە.
سوپای تورک بە شەو بۆردومانی دەوروبەری گوندەکانی کرد، لە هەندێک ناوچە دەنگی چەک تائێستا دەبیسترێت. لە سەرلەبەیانیشەوە سەرلەنوێ لە دەشتاییەکان هێرشەکان بەردەوام بوون.
دەستگیرکراوەکان دەبرێنە بەردەم دادوەر
لە گوندەکانی ئەو ناوچانە رێگە نادرێت کە گوندنشینەکان لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە. لە گوندە خولەپور دوێنێ سەر لەبەیانی ساکین، موزەفەر و بەدرەدین ئاڵتن دەستگیرکرابوون، دەستگیرکراوانئەمڕۆ گواسترانەوە بۆ بەدلیس و پێشبینی دەکرێت ببرێنە بەردەم دادوەر.
هـ . ب