سوپای تورك له به‌دلیس هێرشی داگیركاری ئه‌نجامدا
له ناو‌چه‌ی خیزان دوای ڕاگه‌یاندنی"قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ"، له ١٠ گوند به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك شه‌ڕ هاته‌ئاراوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان ٣ كه‌س ده‌ستگیركراون.
له ناو‌چه‌ی خیزان دوای ڕاگه‌یاندنی"قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ"، له ١٠ گوند به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك شه‌ڕ هاته‌ئاراوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان ٣ كه‌س ده‌ستگیركراون.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له گونده‌كانی حوزه‌ران، ئاكون، گۆڤان، لانیلان، خوله‌پور، كه‌كولان، سوره‌ح، په‌رتاوان، كوران و مه‌زرا پسیان به‌رده‌وامه.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌كه شه‌وی ڕابردوو، كاتژمێر نزیك ٢١:٠٠ ڕاگه‌یه‌ندرا و ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، تا ئێستا ڕوون نییه، كه كه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیرێت. دوای بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌و گوندانه ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان ده‌ستیپێكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و ناوچانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تێیاندا ده‌ستیپێكردووه، ناوه‌ناوه شه‌ڕ دێته ئاراوه، به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری خوله‌پور شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له ئارادایه.
هاتوچۆ له نێوان شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون قه‌ده‌غه‌یه و له گوندی خوله‌پور سه‌ربازه‌كان هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر چەندین ماڵ. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان، سێ هاوڵاتی گونده‌كه به ناوه‌كانی "ساكین، موزه‌فه‌ر، به‌دره‌دین ئاڵتان" ده‌ستگیركراون.
تا ئێستا نازانرێت، هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و ٣ گوندنشینه چییه و هه‌ر سێكیان له فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی خیزان ڕاگیراون.
ژ.ن