سوپای تورکی داگیرکەر لە چیای باگۆکی مێردین دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد

دوێنێ شەو سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانی چیای باگۆکی مێردین دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەندێک لە گوند و لادێکانی ئەو ناوچەیە قەدەغەى هاتوچۆ ڕاگەیاندرا.

سوپای تورکی داگیرکەر دوێنێ شەو لە دامین و ناوچەکانی چیای باگۆک لە ناوچەى نسێبینی مێردینەوە دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. بە هەلیکۆپتەر سەرباز دەگوێزرێتەوە بۆ چیای باگۆک و هاوکات لە گوندەکانی مەربابێ و کێڵگەکانیدا هاتوچۆ و جموجوڵی هاووڵاتییان قەدەغە کرا.

بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوەی پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە مێردین بڵاویکردووەتەوە، قەدەغەى هاتوچۆ لە هاووڵاتییان لە ناوچانەدا تاوەکو بڵاوکردنەوەى ڕاگەیاندراوی دووەم بەردەوام دەبێت.

ژ.ت