ته‌رمی ئه‌و گه‌ریلایه‌ی له به‌ستا شه‌هید بوو، به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی قاره‌مان كاراتاش (به‌نگین بارمانی)، گه‌ریلای یه‌په‌گه كه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك له ناوچه‌ی به‌ستا شه‌هید بوو، به خاكسپێردرا.
ته‌رمی قاره‌مان كاراتاش (به‌نگین بارمانی)، گه‌ریلای یه‌په‌گه كه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك له ناوچه‌ی به‌ستا شه‌هید بوو، به خاكسپێردرا.
ڕۆژی ٢ی تهمووز، سوپای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی به‌ستا، كه ده‌کەوێته نێوان ناوه‌ندی شرنا‌خ و ناوچه‌ی په‌رواری سه‌ر به پارێزگای سێرت، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌رفراوانی ده‌ستپێكرد.
ڕۆژی ٥ی تهمووز له ناوچه‌كه شه‌ڕو پێكدادان هاته ئاراوه و له ئه‌نجامیدا دوو گه‌ریلای هه‌په‌گه شه‌هید بوون. ته‌رمه‌نی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی هه‌په‌گه بۆ به‌شی توێكاری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له شڕنا‌خ گواسترایه‌وه. زانرا كه یه‌كێكیان ته‌رمی قاره‌مان كاراتاش (به‌نگین بارمانی) یه. دواتر بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی نموونەی خوێن لە بنەماڵەکەی وەرگیرا و پاش دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینەکە، تەرمەکەیان رادەست کردنەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیده شه‌وی ڕابردوو، ته‌رمه‌كه‌یان له به‌شی توێكاری ڕاده‌ستكراوه‌ته‌وه و به مه‌به‌ستی به‌خاكسپاردنی ته‌رمه‌كه‌یان بردووه بۆ گوندی بارمانی سه‌ر به ستهورا له پارێزگای مێردین و دره‌نگانی شه‌و به‌خاكیان سپاردووه. بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید قاره‌مان له ماڵی خۆیان پرسه‌یان داناوه.
ژ.ن