بە دیمەن

ڕۆتیندا ئامەد: هەموو قسەیەکی ڕێبەرێتی ڕێنمایی و ڕانگەیەکە بۆمان

لە ئەندامانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە ڕۆتیندا ئامەد دەستنیشانی کرد هەر قسەیەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێنمایی و ڕوانگەیەکە بۆیان و گوتی: "ئامادەم لە ئایندەدا بەبێ هیچ نیگەرانییەک هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەک بگرمە ئەستۆ."

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام درا. کۆنگرەکەدا ئەندامانی کۆنگرەکە، ڕۆتیندا ئامەد ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:

"یەکەمجارمە بەشداری کۆنگرە دەبم. لە کەسێتی هەڤاڵ فوئاد و ڕەزادا بینیمان قوربانییەکانی پەکەکە چەندە قورسە. لە نێو پەکەکەدا هەر هەڤاڵێک تایبەتەمەندی جیاوازی خۆی هەیە، بۆیە جیاوازی هەڤاڵانی پەکەکەیش لە شەهید بوونیاندا لە جۆری شەهید بوونیاندا ڕەنگ دەداتەوە. بۆ هەمیشە بوونە پێشەنگمان و بەڵێنی وەفاداریمان بۆ ئامانجیان دووپات کردەوە. جارێکی یکە لە ئاست شەهیدانی هێڵی ئاپۆییدا بەژنم دادەنەوێنمەوە.

وەک ئەوەی هەڤاڵانیش باسیان لێوەکرد، هەر قسەیەکی ڕێبەرێتی ڕوانگە و ڕێنماییەکە بۆمان. سەرۆک پەڕەیەکی بۆ سڵاوکردنمان نوسیبوو. یانی خۆشەویستی، بیرکردن و ماناپێدانی ژن... ئەرکی زۆر گەورەیشی خستەئەستۆمان، دەبێت هەڤاڵان بۆ بابەتی ڕەخنە و ڕەخنەداین پێشەنگایەتی بکەن. کاتێک گوێبیستی شرۆڤەکانی ڕێبەرێتی بووم لەسەر گلگامێش و ئەنکیدۆ، گوتم؛ بەڵێ شاربوون کۆیلایەتی زیاتر دەکات. گەر یەکێتی بەهێز بونیاد نێین، بێگومان دەتوانین هێرشەکانی دەرەوە تێکبشکێنین. ئامادەم لە ئایندەدا بەبێ هیچ نیگەرانییەک هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەک بگرمە ئەستۆ. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان دەخوازم."