تیرۆری دەوڵەتی تورک؛ هەڵیانکوتایە سەر زیاتر لە ١٠٠ ماڵ

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بە بڕیاری زیندانیکردنی ١٠٥ کەس لە زۆرێک لەشارەکاندا هەڵیانکوتایە سەر زیاتر لە ١٠٠ماڵ.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە بە پاساوی "دابینکردنی دارایی رێکخستن" بڕیاری زیندانیکردن بۆ ١٠٥ کەس دەرکرا.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک ئەم بەیانییە لە ئامەد، ئیستەنبول، ئەنقەرە و ئایدن هەڵیانکوتایە سەر زیاتر لە ١٠٠ ماڵ.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتى تورک لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گوندییان لە ناوچەکانی لیجە، هەزرۆ و کاراز.

لە هەڵکوتانە سەر گوندی هەلهەل لە ناوچەى هەزرۆ و گوندی نەیاس لە ناوچەى لیجە سەرباز بەکارهێنران.

لە هەڵکوتانەکەدا بۆ سەر ماڵان توندوتیژییەکی زۆر بەرامبەر بە هاووڵاتییان ئەنجامدرا و لە هەڵکوتانە سەر ئەو دوو گوندەدا ١٣ کەس دەستگیرکران.

تاوەکو ئێستا روون نییە بە گشتی چەند کەس دەستگیرکراون. بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیش تاوەکو ئێستا راگەیاندراو و لێدوانیان نەداوە.

ژ.ت