ئاگری نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گڕ دەسێنێت
مەراسیمەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ بچڕان بەردەوامە و تا دێت زیاتر گڕ دەسێنێت.
مەراسیمەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ بچڕان بەردەوامە و تا دێت زیاتر گڕ دەسێنێت.
ئاگری نەورۆز کە چەند ڕۆژە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوەتەوە، تا دێت گڕسەندووتر دەبێت.
هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند شار و ناوچەیەک دیسان لەدەوری ئاگری نەورۆز کۆبوونەوە و نەورۆزی ئازادیان بە درووشم و سروودی شۆڕشگێڕی پیرۆز کرد.
لە شارەکانی پیرانشار و ئیلام و گوندی تەروەل و دێگولان و ناوچەی ئەسەدئابادی هەمەدان و تاران، هاوڵاتیانی کورد بەشێوەی جەماوەری و بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگەوە ئاگری نەورۆزیان کردەوە و لەدەوری ئاگرەکە هەڵپەڕین.
لە نەورۆزی گوندی تەراوەلی دێگولان درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.