ئاسڵان: هەرێمەکە لە سوریانییەکان پاکدەکرێتەوە
پەرلەمانتاری ماردینی هەدەپ جۆرج ئاسڵان ڕایگەیاند:"ئەگەر لەسەر کوشتنی هورموز دیریل ڕاوستە بکرابا، گەڤریە ئاکگوچ لە حەوشەی ماڵەکەیدا نەدەکوژرا، هەوڵدەدرێت هەرێمەکە لە سوریانییەکان پاک بکرێتەوە."
پەرلەمانتاری ماردینی هەدەپ جۆرج ئاسڵان ڕایگەیاند:"ئەگەر لەسەر کوشتنی هورموز دیریل ڕاوستە بکرابا، گەڤریە ئاکگوچ لە حەوشەی ماڵەکەیدا نەدەکوژرا، هەوڵدەدرێت هەرێمەکە لە سوریانییەکان پاک بکرێتەوە."
نوێنەری هەدەپی مێردین جۆرج ئەسلان، ڕایگەیاند:"ئەو سوریانیانەی ناچار بوون کۆچ بکەن و بۆ ئەوەی ژیانێکی نوێ بنیات بنیننەوە هاتوونەتە سەر خاکی باوباپیرانیان، لەلایان چەتەکانی داعشەوە تووشی توندوتیژیی سیستماتیک دەبن.
جۆرج ئەسلان، نوێنەری هەدەپی شاری ماردین، سەبارەت بە کوشتنی گەڤریە ئاکگوچ تەمەن ٩١ ساڵ لە گوندی ئەنهیلەی شارۆچکەی مدیادێی مێردین، لە لایەن کەسانێکەوە نەناسراون بۆ ئاژانسی ئانەفە قسەی کرد و ڕایگەیاند کە گڤریە ئاکگوچ لە هەرێمەکە وەک کەسێکی وڵاتپارێز دەناسرێت؛ هەروەها وەبیری هێنایەوە کە لەلایەن بەکرێگیراوانی هەرێمەکەوە هەڕەشەی لێکراوە.
پەرلەمانتاری مێردینی هەدەپە وتی، "ئەگەر کوشتنی هورمز دیریل ڕاگیرابا، گڤریە ئاکگوچ لە حەوشەی ماڵەکەیدا نەدەکوژرا. زۆر جار باسمان کردووە؛ لە دۆسیەی کوشتنی هورمز دیریلدا دادگا هەوڵی دۆزینەوە و سزادانی تاوانبار و میکانیزمی پشتەوەی نادات و هەوڵدەدات بە زووترین کات دۆسیەکە دابخات.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاسڵان وتی:"ئێمە بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کوشتنی گەڤریە ئاکگوچ دەکەین. ئەگەر دۆسیەکە لەلایان دادگاوە لێپرسینەوی بۆ نەکرێت و تاوانباران سزا نەدرێن، دەڵێین ئەو کەسانەی کوشتنەکەیان ئەنجامداوە بە ڕوونی لەلایەن دەسەڵاتەوە پارێزراون.