سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە.
فەرماندەییە روونیكردەوە كە دەوڵەتی داگیركەری تورك ماوەی ٢ هەفتەیە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەنێرێتە سەر ئاسمانی شەنگال و وتی "ئەمڕۆ لە نێوان كاتژمێر ٠٩:٣٠ و ١٠:٠٠ دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە بۆمب هێرشیان كردە سەر ئۆتۆمبێڵێکمان.
فەرماندەییەکە ڕایگەیاند کە لەم هێرشە ئاسمانییەدا زیان بەر هێزی سەربازی و هەڤاڵانیان نەکەوتووە.
"بەهێرشەکان دەیەوێت رێگری لە گەڕانەوەی کۆچبەران بکات"
درێژەی بەیاننامەی یەبەشە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەر و بکوژی تورک بەردەوامە لە هێرشە دڕندانەکانی بۆ سەر ناوچەکە و خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەتایبەتی دژی پێکهاتەی ئێزدیمان و خەڵکی ناوچەکە، بەردەوام لە هەڵوێستێکی شەڕانگێزانەدایە و بە شێوازی جیاواز هێرشمان دەکاتە سەر. شەنگال لە چەتەکانی دڕندە ڕزگاری بوو، پاشان دەوڵەتی تورک شێوازی هێرشی خۆی گۆڕی و فڕۆکەی بێ سەرنشین و چەکی سووک لە دژی گەلەکەمان بەکارهێنا. لە ڕۆژی فەرمانەوە تا ئەمڕۆ، هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان بە شێوازێکی ترسنۆک و بێ ئەخلاقی و دژە مرۆڤایەتی، بەو هێرشانە دەیەوێت ترس لە نێو گەلی ئێزیدی ئێمەدا دروست بکات کە لەم ڕۆژانەدا دەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، بۆ ئەوەی بێ ئیرادە و بێ شوناسیان بکەن.
'دەبێت گەلەکەمان هەمیشە دژی داگیرکاری و جینوساید خۆی رێکبخات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پلانی گڵاوی خۆی دەستپێکردووە، هەموو دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و خەڵکی ناوچەکەی کردوتە ئامانج. بۆ ئەوەش پێش هەموو شتێک پێویستە کۆمەڵگاکەمان و هەموو خەڵکی ناوچەکە چالاک بن، بە تووڕەیییەکی زۆرەوە هەڵوێستەکانیان دەرببڕن. پێویستە گەلەکەمان هەمیشە دژی داگیرکاری و جینۆساید خۆی رێکبخات.
'ئێمە لە دوێنێ ئامادەتر و بەهێزترین بۆ شەڕکردن'
جارێکی تر بەڵێنی پاراستن و تۆڵەکردنەوە لە کەسایەتی سەرجەم شەهیدان و شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکان دووپات دەکەینەوە. ئێمە تا دوا ساتی ژیانمان بەرەنگاری هەموو جۆرە هێرشێکی داگیرکاری دەبینەوە و خەباتەکەمان گەورەتر دەکەین. لە کۆتاییدا هەرچییەک ڕووبدات، ئێمە ئامادەتر و بەهێزترین بۆ شەڕکردن”.
ف.ق