یەپەسە لە دێرسیم سێ حەشارگەی کامێرای لەناوبرد
تیمەکانی بەرپەرچدانەویە شەهید ڤەرسۆز مونزوری یەپەسە رایگەیاند، لە ناوچەی خۆزادی دێرسیم ٣ حەشارگەی کامێرایان لەناوبردووە کە لە دژی گەریلا بەکاردەهێنرێن.
تیمەکانی بەرپەرچدانەویە شەهید ڤەرسۆز مونزوری یەپەسە رایگەیاند، لە ناوچەی خۆزادی دێرسیم ٣ حەشارگەی کامێرایان لەناوبردووە کە لە دژی گەریلا بەکاردەهێنرێن.
تیمی بەرپەرچدانەوەی شەهید ڤەرسۆز مونزوری یەپەسە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بەر لە لەناوبردنی حەشارەگەی کامێراکان دیمەنی نۆکەرێک، ٢ کۆنترا و سێ چاوشی پسپۆر دەتنیشانکراون کە لە کاتی دانانی حەشارگەکانی کامێرا کێشرابوون.
راگەیەنرا کە حەشارگەکانی کامێرا لە ١٠ی تەمموز لە ناوچەی خۆزادی دێرسیم لەلایەن ئەندامانی تیمی بەرپەرچدانەوەی یەپەسە لەناوبراون کە لە دژی گەریلا دانرابوون.
تیمی بەرپەرچدانەوەی شەهید دەلیلا بۆتانی یەپەسە ژنیش بە راگەیەنراوێک ئاماژەی بەوەکردووە، "لە ناوچەی باغلاری ئامەد بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ١٤ی تەمموز بە دروشمی 'هەموو شوێنێک زاپە، هەموو شوێنێک بەرخودانە' بە فیشەکی هەوایی چالاکی یادکردنەوەیان کردووە".
هـ . ب