یەژاستار: ئێمە دەبینە وێنەگرانی سەرکەوتن!
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەژاستار یادی ژیان ئامارگی کردەوە، کە لە هەرەکۆڵ شەهید بووە و ڕایگەیاند، دەبنە شایستەی ڕەنج و کاری هەڤاڵە شەهیدەکانیان و وێنەکانی ساتەکانی سەرکەوتن دەگرن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەژاستار یادی ژیان ئامارگی کردەوە، کە لە هەرەکۆڵ شەهید بووە و ڕایگەیاند، دەبنە شایستەی ڕەنج و کاری هەڤاڵە شەهیدەکانیان و وێنەکانی ساتەکانی سەرکەوتن دەگرن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەژاستار دەربارەی ئەسما ئاڤشار (ژیان ئامارگی)، کە لە ٢٠ی حوزەیران لە هەرەکۆڵ شەهید بوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەى یەژاستاردا هاتووە: "هاوڕێمان ژیان ئامارگی زیاتر لە ٤ ساڵە لە هەرێمی بۆتان کاری رۆژنامەگەری و چاپەمەنیی کردووە، هەموو وردەکارییەکانی ژیانی گەریلا بە چالاکی و تێکۆشانیانەوە پێڕاگەیاندین و بووە یەکێک لە قارەمانانی مێژووی ڕۆژنامەگەریی ئازاد. لە کەسایەتیی هاوڕێمان ژیان ئامارگی یادی هەموو شەهیدانی ڕۆژنامەگەریمان دەکەینەوە، کە لە ڕیزەکانی شۆڕشدا بەرخۆدانیان کرد و لەو پێناوەدا شەهید بوون. لەبەردەم یادی شەهیداندا بەڕێزەوە سەری رێز دادەنەوێنین. ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکەمان دەکەین، کە ڕۆڵەیەکی ئاوا بەنرخیان گەورە و پەروەردە کرد. ئێمە بەڵێن بە گەلەکەمان و کەسوکاری شەهیدان دەدەین، کە لە تێکۆشانماندا یادی شەهیدان بکەینەوە و لە مێژوودا یادی وبیریان بنەخشێنین".
"بە دڵنیاییەوە ئامانجی ژیان ئامارگی بەدی دەهێنین"
لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەژاستاردا هاتووە، شەهیدان بۆ ئەوان سەرچاوەی ورە، فێربوون و ئەزموونن و ڕاشیگەیاند: "ئێمە دەزانین قەرزاری شەهیدانمانین و بەپێویستی ەزانین و دەبینین، کە بەم تێگەیشتنەوە زیاتر کار بکەین و تێکۆشان زیاتر و گەورەتر بکەین. بەرپرسیارێتیی ئێمە بەرامبەر بە شەهیدەکانمان گەورەیە، شەهیدانی ڕۆژنامەگەریمان گیانی خۆیان بەختکرد و لە چالاکییەکانی گەریلادا بۆنی باروتیانکرد، کاتێک پێویست بوو کامێراکانی خۆیان دادەنا و فیشەکیان بە دڵی فاشیزمەوە دەنا. شەهیدەکانمان بوون بە چاو و گوێ و زمانی ڕاستی. لەم سەردەمەدا، کە ڕاستی و درۆ ئاوێتەى یەک کراون، شەهیدانی ڕۆژنامەگەریمان لەسەر ڕێگای گەیشتن بە ڕاستی بوونە ویژدانی کۆمەڵگە.
لەبەرامبەر شاردنەوەی ڕاستییەکان لە کۆمەڵگا بوونە قەڵغان و سپێر، هەموو شەهیدێکی ڕۆژنامەگەریی ئازاد یەکێکە لە بەهادارترین کەسەکان، کە بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێت. غوربەتلی، خەلیل دا‌غ، ئارژین ئامەد، ساریا ئۆنور و ئەمڕۆش ئەکین تورک، ژیان ئامارگی بوونە ئازاترین کەسانی ڕێپێوانی ڕاستی. ئەوان بۆ ئێمە دەبنە رێبەر و ڕێنما، کە چۆن بژین و چۆن شەڕ بکەین و تێ‌بکۆشین. ئەوەی بۆ ئێمە دەمێنێتەوە و دەبێتە بەشی ئێمە، ئەوەیە، کە لەسەر ئەم رێگایەی بەبێ ڕاوەستان رێ بکەین و بەرەو پێش بڕۆین تاوەکو بە شێوەیەکی ڕاست و دروست خاوەنداری لەو میراتە مێژووییان بکەین، کە بۆیان بەجێهێشتوین، چونکە ئەوان بە بەخشین و قوربانی‌کردنی گیانی خۆیان ئەم میراتەیان ئافراندووە، گەورەترین ئامانجی هەڤاڵمان ژیان ئامارگی ئەوەبوو کە "ببێتە وێنەگری ساتەکانی شۆڕش". ئەو خواست و داواکاریەی ئەو بۆ ئێمە ڕێنمایی و فەرمانە و وەک خەباتکاران و زەحمەتکێشانی چاپەمەنی و میدیای شاخ دەبینە وێنەگری ساتەکانی سەرکەوتن. ئێمە بەڵێن دەدەین، کە ئەو ئامانجەی هەڤاڵەکەمان بەدیبهێنین.
'چووە نێو ریزی شەهیدە قارەمانەکانی مێژووی ڕۆژنامەگەریمان'
شەهیدانی ڕۆژنامەگەریمان، لە ناو گۆڕەپانی تێکۆشانمان لە شاخ و چیاکان‌دا بە شەو و ڕۆژ تێکۆشاون و لەسەر تێکۆشانی گەریلا ئەرشیفێکی گەورە بە بەڵگەکردن – تۆمارکردنیان دروستکرد، بوونە چاو، گوێ و زمانی مێژووی ئازادیمان. شەهیدانی ڕۆژنامەگەری و چاپەمەنیمان لە شاخ نەک تەنها تێکۆشانی گەریلایان بە بەڵگە و دیکۆمێنت کرد، بەڵکو تێکۆشانی گەریلایان بە گەلیش گەیاند و نیشانیان دا، کە ژیانی ئازاد چۆنە. هەڤاڵمان ژیان ئامارگی وەک غوربەتلی ئەرسۆزەکان، خەلیل داغەکان، ئارژین ئامەدەکان بە دوای ناسینی ژیانی شاخ، گەیشتینە ئەو باوەڕە، کە دەبێت هەموو ساتێکی گەریلا تۆمار بکرێت و بۆ مێژوو بەجێ بهێڵدرێت و بۆ ئەوەش لە سەختترین هەلومەرجدا شەڕ و تێکۆشانیان کرد.
رێپێوان به‌رو بۆتان بووه سه‌لمێنه‌ری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له ناو ژیاندا. وارگه‌ی ئارژین و خهلیلهكانی بۆخۆی كرده رووگه و به‌رو ئه‌وێ رێگه‌ی گرته‌به‌ر. وته‌ی كۆتایی هاوڕێمان ژیان ئامارگی له‌سه‌ر رێگه‌ی بۆتان به‌م جۆره‌بوو: 'من هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری كامێراكه‌م نابم'. هاوڕێمان ژیان به‌م وته‌یه پێودانگه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسیارانه‌ی نیشاندا و له ناو شه‌هیدانی قاره‌مان، گیانباز و بوێری مێژووی راگه‌یاندنمان جێگه‌ی خۆی به شكۆمه‌ندی گرت.
هاوڕێمان ژیان ئامارگی كه یه‌ك له رۆڵه هه‌ر به‌نرخه‌كانی گه‌له وهفادارهكهمان بوو، به به‌های وڵاتپارێزی گه‌وره‌بوو، كه‌سایه‌تی خۆی به‌و به‌هایانه دروست كرد و بووه خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێز. هاوڕێمان ژیان به به‌رخودێری خۆی له به‌رامبه‌ر سته‌م و دژوارییه‌كان، به وره‌ی خۆی له ناو ژیان بۆ هه‌موومان بووه سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هێز و بناغه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كاره‌كانمان. تێكۆشانمان به ره‌نجی ئه‌و گه‌وره‌تر بوو، به هه‌ڵوێستی به‌رخودێرانه‌ی خۆی ئاسته‌نگ و دژوارییه‌كانی له به‌رده‌م خۆیدا لاده‌برد.
هاوڕێمان ژیان ئامارگی له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی كۆلۆنیالیست، فاشیستی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد نه‌یویست بێده‌نگ بێت و بۆ ئه‌وه‌ی ببێته چاو، گوێ و قسه‌كانی هه‌ڤاڵانمان، له زانكۆ بڕیاریدا كه له زانكۆ رۆژنامه‌وانی بخوێنێت. له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تێگه‌یشت كه خوێندنگه‌ی كۆلۆنیالیستی رژێمی شه‌ڕی تایبه‌ت وارگه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تن بۆ دابڕاندنی گه‌نجانی كورد له تێكۆشان، هه‌ر بۆهی رووی كرده چیا و پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی كه ئاواتی ئه‌و بوو له چیا درێژه‌ی پێدا. هاوڕێمان ژیان ئامارگی كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و بواره‌دا كاری كرد، بووه له‌و كه‌سه گرنگانه كه تێكۆشانی گه‌ریلای گه‌یانده هل. بۆ ئه‌وه‌ش خۆی گه‌یانده هه‌موو ناوچه‌كانی گه‌ریلا و له‌سه‌ر رێبازی ئارژین ئامه‌ده‌كان، نوژییان ئهرهانهكان، ساریا ئۆنورهكان، ده‌نیز پهنابهراهكان، خه‌لیل دۆغان، عه‌لی كانی رۆژه‌كان، خه‌مگین ئامه‌ده‌كان، هندستان په‌نابه‌ران رێیكرد، ئه‌وه‌ی بۆ خۆی كرده فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و تێكۆشان. له‌و رێگه‌یه‌دا به بوێریه‌كی گه‌وره‌وه به‌روپێش چوو.
'كامێرای هاوڕێمان ژیان ئامارگی هه‌رگیز داناخرێت'
هاوڕێمان ژیان ئامارگی كه كرێكار، رهنجدهرێكی بوێر و گیانبازی راگه‌یاندنی یه‌ژه‌ئاستار بوو، به سه‌ركه‌وتنه‌كانی له ئه‌ركه دژواره‌كاندا بۆ ئێمه بووه پێودانگ. هاوڕێمان ژیان ئامارگی كه به‌شداربوونی بێ دوودڵی بۆ خۆی كرده بنه‌ما، له‌سه‌ر رێبازی غوربه‌تلی ئه‌رسۆز، خه‌لیل دا‌غ، ئارژین ئامه‌د، عه‌لی كانیڕۆژ و چه‌ندی خه‌باتكاری راگه‌یادنی چیا رێیكرد. بۆ ئێمه بووه پێودانگی پێشه‌نگایه‌تی راست. وه‌ك چۆن هاوڕێمان ژیان له‌سه‌ر رێبازی غوربه‌تلییه‌كان رێی كرد، ئێمه‌ش پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و بۆ خۆمان ده‌كه‌ینه بنه‌ما و ده‌بینه پێنوس و كامێرای ئه‌و. سه‌رباری ئاسته‌نگی و دژوارییه‌كانی كاری راگه‌یاندن له چیا، له گۆرشه‌پانی شه‌ڕیشدا هاوڕێمان ژیان ئامارگی هیچ دژوارییه‌كی بۆ خۆی وه‌ك به‌ربه‌ست و رێگر نه‌بینی و خۆی گه‌یانده گه‌ریلا. له‌لایه‌كه‌وه بووه روخسار و ویژدانی گه‌ریلا له چیا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی شه‌هیدبوون نوسی و وایكرد كه بیرێكی مێژوویی تێكۆشانی ئازادی دروست بێت. ئێمه به‌ڵێن دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه شایسته‌ی ره‌نج ی هاوڕێمان ژان ئامارگی بین، كاری ئه‌و بۆخۆمان به بنه‌ما بگرین و ببینه وێنه‌گرانی ساتی سه‌ركه‌وتن.
هاوڕێمان ژیان ئامارگی به جۆشێكی گه‌وره‌وه خۆی گه‌یانده بۆتا، چوار ساڵ له‌گه‌ڵ گه‌لی بۆتان مایه‌وه و گه‌ریلای له هزری ئێمه‌دا تۆمار كرد. ئێمه پێداگری خۆمان راده‌گه‌یه‌نن كه به‌رخودانی هاوڕێمان ژیان ئامارگی بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن. ئێمه جارێكی تر ده‌ڵێین، 'ئێمه ده‌بینه وێنه‌گرانی ساتی ئازادی'. كامێرای هاوڕێمان ژیان ئامارگی هه‌رگیز داناخرێت، مێژووی ئازادی تۆمار ده‌كات".
ژ. ت/ هـ . ب