ژنانی پرشنگی ڕۆژ لە شاری گەڤەر ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد

ژنانی پرشنگی ڕۆژ لە گەڤەری جۆلەمێرگ ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ لە شاری گەڤەر بۆ پێشوازیکردن لە هەنگاوی ١٥ی تەباخ چالاکیەکی ئەنجامدا.

دەستپێشخەرییەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "یەکەم تەقە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ لە ناوچەی دهێ کرا، نەک تەنها بۆ زۆر کەس، بەڵکو بۆ هەموو ژنان هەنگاوێک بوو دژی کۆیلایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕۆحی زیندووبوونەوە و لەدایکبوونی ئازادی بە ڕۆحی ١٥ی تەباخ دروست بوو. هەرچەندە ژنان لە سەرەتادا بەشدار نەبوون لە بزووتنەوەی ١٥ی تەباخدا، بەڵام لە ئەنجامی خەباتی گەورەدا، ئەو ژنانەی کە نەیاندەتوانی ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، دواتر چوونە شاخەکان و تەقەیان لە دوژمنەکانیان کرد.  بەرخۆدانیان کرد و بە ئیرادەوە دژی سیستەمی کۆیلایەتی ژنان شەڕیان کرد.

"یەکەکانمان ئامادەن بۆ پاراستنی گەڕەکەکان"

لە راگەیەنراوەکەدا هەروەها خراونەتەڕوو:

"لە ١٥15ی تەباخدا، یەکینەکانمان چالاکی یاری ئاگرینیان ئەنجامدا و لەسەر شەقامە قەرەباڵغەکان لە گەڕەکەکانی ئەسکی کشلە، مێزالیک، ئۆرمان، جمهوریەت، ئەسەنتەپە، گونگۆر و کانی حەیدەر لە گەڤەر. چالاکی ئەنجامدرا و گەلیش لە دەوری ئاگری ئازادی، چەند کاتژمێرێک دروشمیان دەوتەوە.

گەڕەکەکانمان و شەقامە قەرەباڵغەکانمان تا کاتژمێرەکانی بەیانی لەلایەن یەکەکانمانەوە کۆنترۆڵ دکران. پێویستە هەمووان ئەمە بزانن؛ لە بەرامبەر هەر هێرشێکی داگیرکاریدا، یەکینەکانمان هەمیشە ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە گەڕەکەکانیان و گەلەکەمان”.

ف.ق