ئاگر له چیای زه‌لێ تەشەنە دەستێنێت
ئەوئاگرەی کە بەهۆی بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکیا له چیای زه‌لێ-ی سه‌ربه ناوچه‌ی نازمیای دێرسم کەوتووەتەوە سات به سات زیاترته‌شه‌نه ده‌كات.
ئەوئاگرەی کە بەهۆی بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکیا له چیای زه‌لێ-ی سه‌ربه ناوچه‌ی نازمیای دێرسم کەوتووەتەوە سات به سات زیاترته‌شه‌نه ده‌كات.
ئەو ئاگرەی کە دوێنێ به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركیای داگیركه‌رله چیای زه‌لێی سه‌ربه ناوچه‌ی نازمیای دێرسم دەستی پیکردووە سات به سات ئاگره‌كه زیاترته‌شه‌نه دەستێنێت. ئاگرەکە بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیاوە روویدا. ئاگرەکە دوێنێ لە نزیک بارەگای' شەهید محەمەد' دەستی پێ‌کرد، لەدوێنیوە بە بێ ئەوەی کە هەوڵ بۆکوژراندنەوەی ئاگرەکە بدرێت، ئاگرە تەشەنە دەستێنێت وناوچەیەکی فراوانی گرتووەتە بەر.
له دێرسم ئه‌مساڵ به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌رله زۆردارستان وچیا ئاگركه‌وته‌وه. دوایین جارله ناوچه‌ی كوتوده‌ره ئاگر كه‌وتبووه‌وه. ئه‌وكه‌سانه‌ی ویستیان به‌مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بچنه ناوچه‌كه، له لایه‌ن سه‌ربازانی توركیا ڕێگرییان لێ كرا. له دوای باران بارین ئاگره‌كه خۆی كوژابوویه‌وه.
ک-ش