ئوجا: ئەوانەی هێرشیان کردە سەر گۆڕستانی ئێزدیان بەخێودەکرێن

فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپە ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی بەرانبەر گۆڕستانی ئێزدیان دەربڕی و وتی، "ئەوانەی هێرشیان کردووە ئاشکرا ناکرێن، وەزارەت وڵامی پرسیارەکانمان ناداتەوە."

ئوجا لەدژی هێرشی ٢٧ی ئازار بۆ سەر گۆڕستانی ئێزدیان لە گۆڕستانی حەسەن بەگی ٣٠٠ ساڵە لە گەڕەکی مەزرا مهۆکێی ناوچەی نسێبینی مێردین هەڵوێستی خۆی پیشاندا.

ئوجا وتی، "هێرشێکی بێئەخلاقیە و جاری یەکەم نییە کە هێرش دەکرێتە سەر گۆڕستانی ئێزدیان. بۆ ئەوەی هێرشبەرەکان ئاشکرا بکرێن سەردانی لایەنە بەرپرسەکانمان کرد، بەڵام وڵامان نەدراوەتەوە.

ئوجا ڕاشیگەیاند، یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی دەوڵەت ئەوەیە کە ڕێگا لە هێرشی سەر ئێزدیان بگرێت، نە تەنها ئێزدی، پێویستە ڕێز لە هەموو ئایین و کلتورەکان و هەموو مردووان بگیرێت چونکە ئەرکێکی مرۆڤیە.

ف.ق