ئیبراهیم ئایهان په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد
ئیبراهیم ئایهان ئه‌ندامی ٢ خوولی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ ژیانی له‌ده‌ستدا.
ئیبراهیم ئایهان ئه‌ندامی ٢ خوولی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ ژیانی له‌ده‌ستدا.
په‌رله‌مانتاری پێشووی شاری ڕوحا-ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) شه‌وی ڕابردوو له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ ژیانی له‌ده‌ستدا.
ڕێزان ئایهان هاوژینی ئیبراهیم ئایهان ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر ١ له شاری هه‌ولێر ئیبراهیم ئایهان كۆچی دوایی كردووه. ناوبراو گوتیشی، ته‌رمه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێره‌وه ده‌گوازنه‌وه باكووری كوردستان و له شاری ڕوحا به‌خاكی ده‌سپێرن.
ئیبراهیم ئایهان په‌رله‌مانتاری پێشووی شاری ڕوحا، ئه‌ندامی خوولی ٢٤ و ٢٥ی په‌رله‌مانی توركیا بوو له فراكسیۆنی هه‌ده‌په. ئایهان له ٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له چوارچێوه‌ی «دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه» ده‌ستگیركرا و له ٣ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٤ ئازاد كرابوو.
s.m