بڕیار درا بەکر کایا هاوشارەداری وان لە زیندان بمێنێتەوە
دانیشتنی دۆزی بەکر کایا هاوشارەداری وان لە دادگا دواخرا و بڕیار درا لە زیندان بمێنێتەوە.
دانیشتنی دۆزی بەکر کایا هاوشارەداری وان لە دادگا دواخرا و بڕیار درا لە زیندان بمێنێتەوە.
بەکر کایا هاوشارەداری گەورە شارەداری شاری وان، ۲ ساڵە لە زیندانی سلیڤری دایە و هەفتەی ڕابردوو لە دۆزی کەجەکە دا ۸ ساڵ و ۹ مانگ سزای زیندانی بۆ بڕابوویەوە. کایا پاش ئەوەی لە ساڵی ۲۰۱٦ شارەوانیەکەیان لە لایەن ئاکەپەوە داگیرکرا و (قەیومی) بۆ دانا، دۆزی بۆ کراوەتەوە و تا ئەمڕۆش دۆزەکەی لە دادگای سزا قورسەکانی شاری وان بەردەوامی هەیە. ئەمڕۆش لەو دادگایە دانیشتنێکی دیکە دۆزەکە بەڕێوەچوو تێیدا، ژمارەیەک پارلەمانتاری هەدەپە و هاوسەرۆکی هەدەپەی وان ئامادەی بوون.
دادگا بڕیاری دا دانیشتنەکە بۆ ۱۸ی ئۆکتۆبەری داهاتوو دوا بخرێت و هاوکات بڕیاریشی دا تا ئەو کاتە بەکر کایا هاوشارەداری وان ئازاد نەکرێت و لە زیندان بمێنێتەوە.
هـ.هـ