بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئاکەپە نان دەست مرۆڤەکان ناکەوێت

لە تورکیا بەهۆی سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەردۆغان قەیرانی ئابوری تەشەنە دەستێنێت، بەهۆی گرانیەوە ئارد بەدستی خاوەن فڕنەکان ناکەوێت .

 

قەیرانی ئابوری لە تورکیا وباکووری کوردستان کە بە هۆی سیاسەتە شەڕخوازەکانی سەرۆک کۆماری تورک تەیەب ئەردۆغانەوە ڕوویداوە، ڕۆژبەڕۆژ تەشەنە دەستێنێت. فشاری هەرە زۆر لەسەرپشتی دوکانداران وگەلە. ئەتوانین بێژین کەهەرڕۆژ ئارد دەکڕدرێت. بەهای مادە خوراکییەکان لە ٥٠ بۆ ١٠٠٪ زیادی کردووە. دوکانداران بەهۆی گرانیەوە ناتوانن کرین وفرۆشتن بکەن.

لەشارەکانی باکووری کوردستان بەتایبەتی لەجولەمێرگ پێشترکیسەیەک ئارد بە ٥٠ لیرەی تورکی بوو، بەڵام ئیستا نرخی ئەوکیسە ئاردە بووەتە ١٢٠ لیری تورکی. بە هۆی زۆربوونی نرخی ئارد، فڕنەکان ناتوانن بە تەواوی بۆ خەڵک نان بپێژن. زۆربەی فڕنەکان بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی ئارد لە ڕۆژێکدا تەنیا یەک دان نان دەخەنە بەردەستی مشتەری. دەوترێت، ئەگەرنرخی ئارد بەم شێوازە بەرزبمێنێتەوە ژمارەیەکی زۆرلە فڕنەکان ناچاران فڕنەکانیان دابخەن. بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد نرخی نان-یش ٢٠٪ بەربووەتەوە.

'ئەردۆغان سەرەتا وەڵاتی تووشی شەرکرد وئیستاش وەڵاتی تووشی قەیرانی ئابوری کردووە'

لە جولەمێرگ کە ڕێژەی بێکاری تێیدا زۆرە، ئەو ستەمانەی کە لەلایەن ئاکەپەوە دەکرێت بووەتە هۆی ناڕازی بوونی هاووڵاتیان. لە جولەمێرگ تیجارەت وبازارگانی نییە، سەرچاوەی سەرەکی ژیانی خەڵک بەخێوکردنی مەڕوماڵات وکشتوکاڵە. بەڵام چیاکان ولەوەڕگەکان لە هاووڵاتیان قەدەغە کراوە. ئاکەپە کە بەوەش ڕازی نییە، ڕێگە بە کاسبکارانی سەرسنووریش نادات وگەلی خستووەتە ناو گەمارۆی ئابوری.

هاووڵاتییەکی جولەمێرگ کە نەیدەویست ناوی ئاشکرا بکرێت، دەستنیشانی کرد کە ئاکەپە سەرەتا وەڵاتی خستە ناوشەڕو پاشان قەیرانی ئابوری.ئەوهاووڵاتیە وتی، " لە جولەمێرگ لە دوکان وفڕنەکان نان دەستی ئێمە ناکەوێت. ئەوە نانەش کە لە فڕنەکان ئامادە دەکرێت بە کاترمێرێک تەواو دەبێت. ئەگەرئێمە بەرەبەیانی زوو نان نەگرین ئەوا ئەو ڕۆژە نان نییە بیخوین. بەهۆی مامەڵە وسەودای عوسمانی وئاکەپە، وەڵات کەوتووەتە لێوارەی پارچە بوون. ئەگەردۆخەکە بەم شێوەیە بمێنێتەوە، چۆن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی تێکشکا وپارچە بوو، وەڵاتی تورکیاش بەو ئاقارەدا بڕوات و بەهۆی شەڕەوە هەڵبوەشێتەوە."

' بەهۆی قەیرانی ئابوریەوە نرخی هەموو شتێک بەرزبووەتەوە'

بازاڕییەکانی کۆڵانی مەرزان-ی جولەمێرگ ئاشکرایان کرد کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ناتوانن نان بخەنە بەردەستی هاووڵاتیان. بازاریان ئەوەیان خستەڕوو کە فڕنەکان نان زۆرکەم دروست دەکەن و وتیان،" بەهۆی قەیرانی ئابورییەوە نرخی هەموو شتێک بەرز بووەتەوە. بەتایبەتی نرخی ئارد زۆر بەرز بووەتەوە. بەهۆی ئەو بەرزبوونی نرخی ئارد فڕنەکان ناتوانن نان بخەنەبەردەستی هاووڵاتیانەوە. ئەو نانەی کە دەستی ئێمە دەکەوێت لەماوەی کەمترلە یەک کاتژمیردا تەواو دەبێت. بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوریەوە لە داهاتوودا نان دەستی مرۆڤەکان ناکەوێت."

ک-ش